لیستەکەی مالیکی داوا دەکات سەرۆک کۆماری نوێ گەرەنتی چۆڵکردنی کەرکوک “لەهێزەکانی بارزانی” بدات

0

قانونلیستەکەی مالیکی داوا دەکات سەرۆک کۆماری نوێ گەرەنتی چۆڵکردنی کەرکوک “لەهێزەکانی بارزانی” بدات

نوچەنێت

لیستی دەوڵەتی یاسا، کەمالیکی سەرۆکایەتی دەکات، مەرجی چۆڵکردنی کەرکوک لەپێشمەرگە بۆ دانانی سەرۆک کۆمارێکی کورد دادەنێت و دەڵێت” دەبێت کوتلە سیاسییەکان گەرەنتی لە سەرۆک کۆماری نوێی عێراق وەربگرن، کە لە ماوەیەکی دیاریکراودا هێزە چەکدارەکانی سەر بەبارزانی ئەو ناوچانە جێبهێڵن، کەدەستیان بەسەگرتووە”.

ئەمرۆ پێنج شەممە عالییە نوسەیف پەڕلەمانتار لەلیستی دەڵەتی یاسا لەبەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای کرد، مەرجی پێشوەختە بۆ کردنە دەرەوەی هێزی پێـشمەرگە لەکەرکوک و ئەو ناوچانەی دەستی بەسەرداگرتوون، لە سەرۆک کۆماری نوێی عێراق وەربگیردرێت کەکورد دەبێت.

ئەو پەڕلەمانتارەی لیستەکەی مالیکی دەڵێت”مادده‌ی‌ 67 ی‌ ده‌ستوری‌ عێراقی‌ تەئکید له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆمار پێویسته‌ گاره‌نتی‌ پاراستنی‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی‌ عێراق و پاراستنی‌ ئاسایشی‌ خاكه‌كه‌ی‌ بێت.

لە بەیاننامەکەیدا زیاتریش دەڵێت ” دەبێت کوتلە سیاسییەکان گەرەنتی لە سەرۆک کۆماری نوێی عێراق وەربگرن، کە لە ماوەیەکی دیاریکراودا هێزە چەکدارەکانی سەر بەبارزانی ئەو ناوچانە جێبهێڵن و کەدەستیان بەسەگرتووە، دڵیایی ئەوەش بدەن، کەپێشمەرگە دواتر ئەو ناوچانە چۆڵ دەکات و مانەوەیان لەو ناوچانەدا کاتییە، بونیان لەو ناوچانە تەنها بۆ پاراستنی ناوچەکە بووە لە هێرشەکانی داعش “.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com