نەجەف: بایكۆتی كەلوپەلی قەتەری و سعودی و توركی

0
وێنە: ئەنادۆڵ

وێنە: ئەنادۆڵ

نەجەف: بایكۆتی كەلوپەلی قەتەری و سعودی و توركی

نووچەنێت-عەرەبی جەدید

ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف داوا دەكات چیتر كەرەستەی سعودی و قەتەری و توركی لە سنووری پارێزگاكەدا نەفرۆشرێن، پسپۆڕانی ئابووریش دەڵێن دەبێت پەسەندكردن و بایكۆتی بەرهەمەكان دەبێت لەسەر بنەمای كوالیتی بەرهەمەكان بن نەك لەسەر بنەمایەكی سیاسی.
دوای ئەوەی بەغدا و بەسرە هەموو كەرەستەیەكی سعودییان بایكۆت كرد، ئەمڕۆ پۆلیسی پارێزگای نەجەفیش لەسەر داوای ئەنجوومەنی پارێزگاكە قەدەغەی كرد چیتر كەرەستەی توركی و قەتەری و سعودی بهێنرێنە شاری نەجەف و هەموو شارو شارۆچكەكانی سنووری ئەو پارێزگایە، داوایان لە بازرگانانیش كرد هەرچی كەرەستەی ئەو سێ‌ ووڵاتەیان هەیە لەماوەی چەند رۆژێكی رۆژێكی كەمدا سەرفی بكەن.
لە بەرامبەر ئەمەشدا، حكومەتی عێراق بڕیاریداوە كۆت و مەرجی سەر كەرەستە ئێرانییەكان كەم بكاتەوە و كەرەستەی كوالیتی نزمتریش لە ئێرانەوە رێگایان بدرێت بهێنرێنە عێراق.
پسپۆڕانی ئابووری دەڵێن نابێت ململانێ‌ سیاسییەكان بخزێنرێنە نێو بازاڕ و پەسەنكردن و قەدەغەكردنی كەرەستەكان دەبێت لەسەر بنەمای كوالیتییەكەیان بێت نەك ئەو ووڵاتەی لێیەوە هاتوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com