سەرۆكی پەرمان تۆمەتی تیرۆری دراوەتە پاڵ

0

jbouriسەرۆكی پەرمان تۆمەتی تیرۆری دراوەتە پاڵ

نووچەنێت-ئاژانسەكان

ئەمڕۆ سێشەممە سەلیم عەبدوڵڵا ئەحمەد جبوری بە زۆرینەی 194 دەنگ لە كۆی 273 دەنگ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێنا.
سەلیم جبووری وەك زۆرێك لە سیاسییە سوننەكانی دیكەی عێراق تۆمەتی تیرۆری دراوەتە پاڵ و لەلایەن ئەنجوومەنی باڵاى دادوەری عێراقەوە داواكراوە.
دواجار لە 13ی حوزەیرانی ئەمساڵدا ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق داواى لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردبوو حەسانەی یاسایی لەسەر جبووری هەڵبگرێت تا بتوانن دەستگیری بكەن، بەڵام سەرۆكی پێشووی پەرلەمان ئوسامە نوجەیفی ئامادە نەبوو داواكارییەكەی ئەنجووەنی باڵای دادوەری بخاتە خشتەی كارەكانیەوە.
سەلیم جبووری ئەندامی حیزبی ئیسلامی عێراقییە و سەرۆكی لیستی (دیالە ناسنامەمانە) یە و لەگەڵ لایەنە سوننییەكانی دیكەدا فراكسیۆنێكی هاوبەشیان بۆ سوننەكان پێكهێناوە.
جبووری لە ساڵی 1971 لە شارۆچكەی شارەبانی سەر بە دیالە لەدایكبووە و هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرایە لە یاسادا و مامۆستای هەردوو زانكۆی دیاله و نەهرێن بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com