جەعفەری: دوژمنانی عیراق لە هەولێرەوە کارە تێکدەرانەکانیان بەڕێوە دەبەن

0

175جەعفەری: دوژمنانی عیراق لە هەولێرەوە کارە تێکدەرانەکانیان بەڕێوە دەبەن

نوچە.نیت.نیشان پریس

دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی هاوپەیمانی نیشتمانی عیراقی، لە بەیاننامەیەکدا ابراهیم الجعفری هێرشی کردە سەر هەولێرو بە پەناگەیەکی ئارامی خستەڕوو بۆ ئەوانەی بە قسەی خۆی خۆیان بۆ تێکدانی عیراق لەوێ مەلاس داوە، جەعفەری دەڵێ: “دوژمنانی عیراق ئاساییش‌و ئارامی ناوچەی کوردستانی عیراق بە هەل دەزانن بۆ هەڵسوڕاندنی کارە تێکدەرانەکانیان‌و ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر کە هەموو عیراقی بە ئامانج گرتووە”، جەختیشی لەوە کردۆتەوە کە: “رێنەدان بە هێزەکانی عیراق بۆ ئەوەی ئازادانە بە هەندێ ناوچەی هاوبەشدا هاموشۆ بکەن بۆتە هۆی قەیران‌و خراپ بوونی باری ئەمنی”.

جەعفەری باسیش لەوە دەکات کە: “رۆڵە ئاوارەکانی شارە وێرانەکان گرفتی هەڵسوکەوتی سەلبیانەیان هەیە کە ناتوانن بەهۆیەوە بجوڵێنەوەو رێیان لێ دەگرن بگەنە ناوچە ئارامەکان” هۆشداری ئەوەش دەدات کە: “هەوڵدان هەیە بۆ تێکدانی ریزەکان‌و دروستکردنی قەیران لەنێوان سوننەو شیعەو عەرەب‌و کوردو نیوان هێزە جۆراوجۆرەکان”.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەیدا، جەعفەری دەڵێ: “ئەو گرفتانەی کە رووبەرووی ولات بوونەتەوە دەستورێک هەیە دەتوانێ چارەسەریان بکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com