ئوردن: ئۆپۆزسیۆنى عێراقى کۆنگرە دەبەستن

0

ammanئوردن: ئۆپۆزسیۆنى عێراقى کۆنگرە دەبەستن

نوچەنێت-رۆژنامەی ئەلغەدی ئەردەنی

بەپێى زانیارییەکانى رۆژنامەى ئەلغەدى ئوردنى ئەمڕۆ سێشەممە 15 ى تەمموز کارەکانى ئامادەکارى بۆ بەستنى کۆنگرەى ئۆپۆزسیۆنى عێراقى لە عەممانى پایتەختى ئوردن دەستى پێکردووە.
کۆنگرەکە دواى تەواوبوونى ئاامادەکارییەکان دەست بەکارەکانى دەکات و ئەو لایەنانە لەخۆدەگرێت کە بەرهەڵستاکارى حکومەتى ئێستاى عێراقن و خوازیارن ئەم رژێمەى ئێستا بگۆڕێ، بەتایبەت نوورى مالیکى سەرۆک وەزیران
بڕیارە 700 کەسایەتى عێراقى بانگهێشتى ئەو کۆنگرەیە بکەن، کە جگە لە باسکردنى گۆڕینى ئەم رژێمەى ئێستا باسى “پرسى جوداخوازى” دەکەن و جەخت لەسەر یەکپارچەیى خاکى عێراق دەکەنەوە.
بەگوێرەى راپۆرتى رۆژنامەى (سەباح ئەلجەدید) سوپاى ئیسلامى عێراق یەکێکە لە لایەنە بەشداربووەکانى کۆنگرەکە ،وتوویانە ئەگەر نوورى مالیکى لەسەر کار لاببرێ ئەوا ئەوان ئامادەن لەدژى داعش بجەنگێن و هەوڵى دەرپەڕاندنى بدەن لە عێراقدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com