“ئەمە چارەنووسی هەموو لەشفرۆشێكە”

0

9260_836259153053005_2033377226931036843_n“ئەمە چارەنووسی هەموو لەشفرۆشێكە”

نوچە: ئاژانسەكان

ئەوەی سەرەوە ناوەرۆكی ئەو نامەیە، كە دوای كوشتنی چەند كەسێك، چەكدارەكان بە دەرگای باڵەخانەیەكدا هەڵیانواسیوە، كە هاوسێكانی دەڵێن بۆ شوێنی لەشفرۆشی بەكارهاتووە.
رۆژی شەممەی رابردوو، كۆمەڵێك چەكداری نەناسراو، بە جلوبەرگی سەربازییەوە، هەڵیانكوتاوەتە سەر باڵەخانەیەكی نیشتەجێ‌ بوون، كە دەكەوێتە ناوچەی زەینونەی رۆژهەڵڵاتی شاری بەغدا و هەر لەو باڵەخانەیەدا (28) ژن و (6) پیاویان كوشتوون، بە وتەی هاوسێكانی ئەو باڵەخانەیش ئەو شوێنە بۆ لەشفرۆشی بەكارهاتووە.
بە وتەی شاهێدحاڵەكان، چەكدارەكان لە ناو شەقامەكەدا و بەر لەوەی بگەنە باڵەخانەكە و دەرگاكەی بشكێنن، چەكەكانیان بەكارهێناوە، دوای‌ كوشتنی‌ ئەو كەسانەیش، نامەیەكیان لەسەر دەرگای باڵەخانەكە هەڵواسیوە، كە تێیدا هاتووە “ئەمە چارەنوسی‌ هەر لەشفرۆشێكە”.
هەروەها شاهێدحاڵەكان دەڵێن ئەو هێرشە لەلایەن گروپی (عصائب الاهل الحق) كە گروپێكی میلیشای شیعە مەزهەبە ئەنجامدراوە، ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەو گرووپە رەتی دەكەنەوە هیچ هێزێكیان لە شارەكەدا هەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com