نەوزاد عەلی-سلێمانی
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، فشارێکی زۆری نێودەوڵەتی و شەقامی عێراق هەیە، بەو ئاراستەیەی، کە هەوڵبدرێت متمانە بە کابینەکەی مستەفا کازمی بدرێت.
له راگهیهندراوێكدا سهرۆكایهتی پهرلهمانی عێراق ئاشکرای کردووە، كاتژمێر ٩-ی شهوی چوارشهممه كۆبوونهوهی پهرلهمان بۆ دهنگدان لهسهر كابینهكهی مستهفا كازمی بهڕێوهدهچێت و تیایدا پهرلهمان دهنگ لهسهر كارنامهی وزاری و كابینهی نوێی حكومهت به سهرۆكایهتی مستهفا كازمی دهدات.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ناسر هەرکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی تێپەڕاندنی کابینەی نوێی حکومەت، ڕایگەیاند: تائێستاش لایەنە سیاسییەکان بەتایبەتی شیعەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی بۆ متمانەدان بەکابینەکەی مستەفا کازمی، بۆیە هەموو ئەگەرەکان لە ئارادایە و گفتوگۆکان بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی هەر بەردەوامن، ئەو چەند کاتژمێرەی لەبەردەم پەرلەماندا ماوە بۆ بڕیار دان لەسەر کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە کابینەی حکومەت کاتێکی زۆرە و ئەگەری گۆڕانکاری هەیە.
هەرکی ئاماژەی بەوەشکرد، کە فشسارێکی زۆری نێودەوڵەتی و شەقامی عێراقی لەسەر سیاسییەکانی عێراق هەیە، بەو ئاراستەیەی، کە هەوڵبدرێت بەهەر شێوەیەک بێت، دەنگ بە کابینەکەی مستەفا کازمی بدرێت، هەرچی زوو ئەم کابینەیە پێکبهێندرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت “دەسەڵاتی تەنفیزی لەعێراق هیچ دەسەڵاتێکی نییە و عێراق چی دیکە بەرگە ناگرێت، چونکە عێراق لەسەر لێوارێکی مەترسیدارە بەهۆی ئەو قەیرانانەی ڕووبەڕووی بوونەتەوە؛ وەک مەترسییەکانی دابەزینی نرخی نەوت، قەیرانی دارایی، کێشەی تەندروستی، چالاکییەکانی داعش لەعێراق و نەبوونی دەسەڵاتێکی ناوەندی هێزە سەربازییەکان”.
سەبارەت بە هەڵوێستی کورد و سوننەکان، هەرکی جەختیکردەوە و گوتی “کورد و سوننە بەشیوەیەکی گشتی لەگەڵ تێپەڕاندنی کابینەکەی مستەفا کازمین و تائێستاش لەسەر هەڵوێستی خۆمان سوورین و بڕیار وایە، کە دەنگ بە کابینەکەی مستەفا کازمی بدەین”.