راپۆرتێکی نهینی ئەمریکا : داعش و ئێران دزەیان كردۆتە ناو سوپای عێراق

0

iraqداعش و ئێران دزەیان كردۆتە ناو سوپای عێراق

نووچەنێت-میدڵ ئیست ئۆنلاین

راپۆرتێكی نهێنی ئەمریكی هۆشداری دەدات لەوەی ئەمریكا دەتوانێت متمانە تەنها بە نیوەی سوپای عێراق بكات و نیوەكەی تر جێگەی متمانە نین.
راپۆرتەكە دەڵێت ئەگەر ئەمریكا بە ووریاییەو مامەڵە نەكات، ژیانی ئەو راوێژكارانەی دەكەونە مەترسییەوە كە بە مەبەستی هاریكاریی سوپای عێراق نێردراونەتە ئەو ووڵاتە.
بەپێی زانیارییەكان، لەلایەكەوە میلیشیا و خێڵە سوننەكان دزەیان كردۆتە نێو چەندین یەكەی سوپای عێراق، لەلایەكی دیكەوە مالیكی بەشێوەیەكی بەرفراوان پشتی بەو میلیشیا شیعانە بەستووە كە پەروەردەی دەستی ئێرانن و تەنانەت راستەوخۆش پشت بە راوێژكارانی ئێرانی دەبەستێت، ئەم دوو هۆكارەش هەردووكیان مەترسی لەسەر ژیانی ئەو سەرباز و راوێژكارە ئەمریكاییانە درووست دەكەن كە بە مەبەستی هاریكاریكردنی سوپای عێراق رەوانەی ئەو ووڵاتە كراون.
راپۆرتەكە دەڵێت تەنیا نیوەی یەكەكانی سوپای عێراق متمانەی ئەوەیان هەیە لەلایەن ئەمریكاوە پشتیوانییان بكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com