ملیشیا شیعەکان 1500 سەربازی عێراق دەستگیر دەكەن

0
mahdi

: چەند چەكدارێكی سەر بە سەدر لە سامەڕڕا/ فرانس پرێس

عێراق 1500 سەربازی خۆی دەستگیر دەكات

نووچەنێت-عەرەبیلجەدید

سوپای مالیكی و میلیشیا شیعەكان هەڵمەتی دەستگیركردنی ئەو سەربازانەیان دەستپێكردووە كە لە بەرەكانی جەنگی دژی داعش هەڵاتوون و تۆمەتی “سەرپێچی كردنی فەرمانەكان و سەردانەواندن” دەداتە پاڵیان.
بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی ئەلعەرەبی ئەلجەدیدی چاپی لەندەن تەنها لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا سوپای مالیكی 1500 سەربازی هەڵاتویان لە ناوچەكانی فوراتی ناوەڕاست دەستگیركردوە و بەنیازن بە تۆمەتی ” سەرپێچی كردنی فەرمانەكان و سەردانەواندن ” بیاندەنە دادگای سەربازی.
لە پێشهاتێكی نوێی سەربازیشدا ئەمڕۆ دووشەممە چەكدارە سوننییەكان توانیان شارۆچكەی سەعدییە بە تەواوی لەدەست هێزەكانی مالیكی بستێنن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com