نه‌وتی هه‌رێم به‌ڕێژه‌ی 50% زیادی كردوه
نوچە.نیت.knn
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێم، 50% زیادی كردوه‌و بۆریی نه‌وتی به‌نده‌ری جه‌یهانیش كه ئێستا ڕۆژانه 120 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی پێدا ده‌ڕوات، تا كۆتایی ئه‌مساڵ بۆ 300 هه‌زار به‌رمیل زیاد ده‌كات.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه، له ڕاپۆرتێكیدا بلاَویكرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه سه‌خته ئه‌منییه‌ی باكووری عێراقی پێدا تێده‌په‌ڕێت، به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێژه‌ی 50% زیادی كردوه.
ڕاپۆرتی ئاژانسه‌كه كه پێگه‌ی نیشانده‌ری نازداك بۆ هه‌واڵه ئابوورییه‌كان بلاَویكردوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات: به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێم له مانگی ئایاری ڕابردوودا، 130 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه بوه و له مانگی حوزه‌یراندا ئه‌و ڕێژه‌یه گه‌یشتوه‌ته 360 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه له‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه: ئێستا ئه‌و بۆرییه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێته به‌نده‌ری جه‌یهان، ڕۆژانه 120 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی لێوه ڕه‌وانه ده‌كرێت‌و وا بڕیاره تا كۆتایی ئه‌مساڵ ڕۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیلی لێوه هه‌نارده‌بكرێت.