وه‌زیرێكی‌ توركیا ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بارزانی‌‌و وه‌فدی‌ هاوڕێی‌ ئاشكرا ده‌كات

0

 

1472014143602_erdo-barzaniوه‌زیرێكی‌ توركیا ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بارزانی‌‌و وه‌فدی‌ هاوڕێی‌ ئاشكرا ده‌كات

نوجە.نیت.knn

وەزیری وزەی تورکیا دەڵێ سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ تورکیا پەیوەندی بە وەرگرتنی پارەی نەوتەوە نییە.

تانەر یڵدز وەزیری وزەی تورکیا لە بارەی سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ تورکیا وتی: “بیستوومە کە چەند ھەواڵێک بڵاوکرانەوە کە گوایا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سێ وەزیردا بۆ وەرگرتنی پارەی نەوت سەردانی تورکیای کردووە، پێویستە پێش ھەر شتێک ئاماژە بەوە بکەم کە ئەو ھەواڵانە دوورن لە راستی و ھاتنی بارزانی پەیوەندی بە پارەی نەوتەوە نییە، بەڵکو بۆ گۆڕینی حسابە کاتییەکانی بانک بۆ حسابی ھەمیشەیی، ئەو سەردانەی ئەنجامدراوە”.

یڵدز لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا راستە لەگەڵ ھاتنی بارزانی بەشە پارەی ھەرێمی کوردستان لە داھاتی نەوت روانەی ھەرێمی کوردستان کراوە؟ کەی بەشە پارەی حکومەتی ناوەندی روانە دەکرێ؟ وتی: “ھاتنی ئەو سێ وەزیرە کوردە بۆ وەگرتنی پارە نییە، بەڵکو مەبەست لەو سەردانە گۆڕینی حسابە کاتییەکانی ھاڵک بانک بۆ حسابی ھەمیشەییە و ئێمە لە ھەوڵێ ئەوەداین کە ناردنی نه‌وت بەردەوام بێ و ببێته‌ هه‌میشه‌یی”.
وه‌زیره‌كه‌ی‌ توركیا، ده‌شڵێ‌: “بە ھۆی رووداوەکانی عێراقەوە خاوەنەکانی نەوت گۆڕاون، ئەمە تەنیا گرێدراوی نەوتی ھەرێمی کوردستان نییە، به‌ڵكو لە بارەی نەوتی بەغداش قسە دەکەین، پێویستە ئاماژە بەوە بکەم كه‌ ھەوڵەکانمان لەبارەی بەشی ھەولێر و بەغدا له‌ داهاتی نه‌وت بەردەوامه‌”.

یڵدز لە بارەی پارەی یه‌كه‌م بارهه‌ڵگری نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێمی كوردستان وتی: “ھێشتا پارەی ئەو بارهه‌ڵگره‌ نەھاتووە، لە بەرامبەر بە تەندەرکردن و فرۆشتنی نەوتدا ھەرێمی کوردستان بەرپرسیارە، چونکە ئەوان بۆ خۆیان خاوەن ئەو نەوتەن و ئەوان بۆ خۆیان ئەو نەوتە دەفرۆشن، ئایا بە ئیسرائیل دەفرۆشن یا بە وڵاتێکی دیکە دەفرۆشن ئەمە ھیچ پەیوەندی بە تورکیاوە نییە”.

یڵدز لە وەڵامی پرسیارێکدا لە بارەی دامەزراندنی پاڵاوگەی نوێی نەوت لە ھەرێمی کوردستان و ھاوکاری کردنی تورکیا، گوتی: “پاڵاوگەی بێجی لە دەستی داعشدایە و لەگەڵ داگیرکردنی بێجی لە لایەن داعشەوە ھەرێمی کوردستان کە خاوەن نەوتی خامە و ناتوانێ ئەو نەوتە بپاڵێوێ، گرفتی بۆ دورستبوو، بۆیە لە بواری سوتەمەنی و نەوتی خامدا کێشەی جیاجیا سەری ھەڵدا و بۆ چارەسەر کردنی ئەو پرسانە تورکیا وەکو ھەمیشە ئەوەی لە دەستی بێ درێغی لێ ناکا”.

وتيشى: ” لێرەدا شتی گرنگ دابینکردنی بەرھەمە، پێویستە بزانین کە ھاتوچۆی ترافیک لە دەروازەی سنوری خابوور ئاسانە، لە دابینکردنی کارەبای موسڵ و بەرھەمە نەوتییەکان تورکیا دەتوانێ رۆژانە زیاتر لە ٤ ھەزار تەن لەو پێداویستییانە دابین بکا و ئێمە ئامادەکارییەکانمان لەو چوارچێوەیەدا کردووە، یەکێک لەو پرسانەی کە لە دیدارەکانی ئەمڕۆدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێ، کەرتی وزەیە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com