“داعش رۆژانە بایی ملیۆنێك دۆلار نەوت بە كورد دەفرۆشێت”

0

isis oilداعش رۆژانە بایی ملیۆنێك دۆلار نەوت بە كورد دەفرۆشێت”

 

نووچەنێت-دەیلی مەیل

 

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی دەڵێت دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام رۆژانە بایی ملیۆنێك دۆلار نەوت بە بازرگانانی كورد دەفرۆشێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی رۆژی یەكشەممە 13 ی تەمموز لە سەرچاوەكانییەوە لە عێراق بڵاو كردۆتەوە كە چەكدارانی داعش رۆژانە نەوت لەو بیرانەوە دەردەهێنن كە دەستیان بەسەردا گرتوون و لە بازاڕی رەشدا دەیفرۆشن بە چەند بازرگانێكی كورد.

بەپێ زانیارییەكانی رۆژنامەكە، نرخی هەر بەرمیلێكی ئەو نەوتەی داعش دەری دەهێنێت، تەنها 25 دۆلارە. بەم پێیەبێت رۆژانە داعش 40 هەزار بەرمیل نەوت بە بازرگانە كوردەكان دەفرۆشێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com