ئاشتی هەورامی: جارێکی دیکە داهاتی کورد ناکەوێتە ژێر دەسەڵاتی بەغدا

0

ashtinawtئاشتی هەورامی: جارێکی دیکە داهاتی کورد ناکەوێتە ژێر دەسەڵاتی بەغدا

نوچە.نیت.رووداو

وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کوردستان لە کۆتایی ئەمساڵدا دەبێتە خاوەنی توانای تەواوی خۆی لە بواری نەوتدا و جارێکی دیکە داهاتی کورد ناکەوێتە ژێر دەسەڵاتی بەغداوە.

ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە بەغدا هەڵەی کردووە لە مامەڵەکردنی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، کاتێک بە شێوەیەکی نادەستووری بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی و بەو جۆرە ویستویەتی سزای ئەم هەرێمە بدات، بەڵام بەغدا بە هەڵە لە ئیرادەی خەڵکی کوردستان تێگەشتووە، چونکە لەمەودا کورد دەبێتە خاوەنی داهاتی خۆی و ئازادانە مامەڵە دەکات، کە ئاماژەیە بۆ هەناردەکردنی نەوتی زیاتر لەرێگەی تورکیاوە بۆ بازاڕەکانی جیهان بەبێ گەرانەوە بۆ بەغدا.

ئاشتی هەورامی ئەو هەواڵانەشی پشتڕاستکردەوە، کە باسیان لەوە دەکرد، حکومەتی بەغدا هەوڵیداوە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لەو ناوچەیە تێکبدات بۆ ئەوەی سوودیان لێنەبینرێت، لەو کاتەی کوردستانیان بە یەکجاری لەکیس بچێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com