كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان لە عێراق هەڵدێن

0

kompanyaكۆمپانیاكانی وەبەرهێنان لە عێراق هەڵدێن

نووچەنێت-جەزیرەنێت

دوای كۆنترۆڵكردنی شارەكانی باكوور لەلایەن داعشەوە، باری ئاساییشی بەغدا و ناوچەكانی تری عێراقیش تێكچووە، بەجۆرێك میلیشیای نایاسیای جۆراوجۆر پەیدابوون كە هەڕەشە لە كۆمپانیا بیانییەكان دەكەن و ئەوانیش عێراق چۆڵدەكەن.
ریاز عەزاز سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا بەغدا بە جەزیرە نێتی ووتووە كە بەم دواییانە شەش كۆمپانیای توركی عێراقیان بەجێ‌ هێشتووە دوای ئەوەی میلیشیاكان هەڕەشەی كوشتنیان لێكردوون بەهۆی ئەوەی سیاسەتی توركیا بەرامبەر عێراق باش نییە.
ئەو ووتوویەتی كۆمپانیاكان بەر ل هەڵاتنیان لە عێراق 60% ی پرۆژەكانیان تەواو كردبوو، لەنێوان ئەو كۆمپانیایانەدا ئەو كۆمپانیایە هەیە كە پرۆژەی چاككردنەوەی سەربازگەی رەشیدی لە بەغدا پێ‌ سپێردرابوو.

هەڕەشە ەسەر كۆمپانیاكان هەیە:

محەمەد دوری سەرۆكی كۆمپانیای نوور بۆ وەبەرهێنان بە جەزیرە نێتی گوتووە كەسانێكی خاوەن پلە و پایە و حیزبەكان داوا لە كۆمپانیا بیانییەكان دەكەن پشكیان بدەنێ‌ لە كارەكانیاندا ئینجا كارەكانیان بۆ بەڕێ‌ دەخەن، هەندێك جار هەڕەشەیان لێدەكەن تا بەرتیلیان پێبدەن، لە هەندێك اردا هەڕەشەكان دەگەنە ئاستی هەڕەشەی كوشتن.
هەروەها رۆتینی دامو دەزگا حكومییەكانیش بێزاركەرە و چەندین مانگی پێدەچێت تا مامەڵەكانیان رایی دەكەن، ئەوەش كۆمپانیاكان بێئومێد دەكات.
لە هەمووی گرنگتر لەم دواییانەدا بەهۆی تێكچوونی باری ئەمنی عێراقەوە، كۆمپانیان هەست بە ئارامی ناكەن و وڵاتەك بەجێ‌ دەهێڵن.
پەسەند نەكردنی بودجەش بەهۆی كێشمەكێشە سیاسییەكانەوە هۆكارێكی دیكەی هەڵاتنی كۆمپانیاكانی وەبەرهێنانی بیانییە.
هەروەها عێراق هەم سیاسەتێكی ئابووری روونی نییە و هەم باری ئابووری وڵاتیش خەمی گەورەی بەرپرسانی وڵات نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com