نوچە
لەسەر سكاڵایەكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، شاسوار عەبدولواحید دەستگیردەكرێت، كە لەچەند رۆژی رابردوودا هانی خەڵكیدا بوو كۆرۆنا بوونی نییە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ 2ی نیسانی 2020، لەسەر سكاڵای بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و بەپێی ماددەی 433ی سزادانی عیراقی دادوەری فەرمانی دەستگیركردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەركردوە و دۆسیەكەش لەبنكەی پۆلیسی سەرچنارە و مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی كوردساتیش فەرمانی دەستگیركردنەكە جێبەجێ دەكەن.
ئەم سكاڵایەی تەندروستی سلێمانی دوای ئەوە دێت، كە لەچەند رۆژی رابردوودا ناوبراو لەڕێگەی بانگەشەكردنەوە هانی خەڵكیداوە، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونی نییە و دواتریش تەندروستی سلێمانی وەڵامی دایە و رایگەیاند: ئەگەر مەردە بەبێ خۆپارێزی لەگەڵ خێزانەكەی سەردانێكی سەنتەری كۆرۆنا بكات لەسەرچنار.