د. شێرکۆ کرمانج وەڵامی سالار عەزیز دەداتەوە

0

sherkoد. شێرکۆ کرمانج وەڵامی سالار عەزیز دەداتەوە

نوچەنێت

دوای ئەوەی سالار عەزیز لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا بەپاساوی “نەبوونی دەستور و نیزامی دیموکراسی” لەکوردستاندا، راگەیاند کاتی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی نییە، د. شێرکۆ کرمانج لەرێی نوچەنێت ەوە وەڵامی دەداتەوە، دەپرسێت بۆچی سالار عەزیز بوونی عێراق رەتناکاتەوە کە دوای ٨٦ ساڵ هێشتان نەبووە بە دیموکراسی؟

سالار عەزیز سەرکردەی دەستلەکارکێشاوەی بزوتنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان، لەدیدارێکی تایبەتی کەناڵی کوردسات نیوس، کە نوچەنێت دەقی دیدارەکەی پەخش کرد، رایگەیاند، پێویستە کورد هاوکاری حکومەتی عێراق و ئێران و هەر حکومەتێک بکات بۆ شەڕی داعش، پێشی وایە، کاتی راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی کوردی نییە، چونکە کورد دەستورو نیزامێکی دیموکراسی نییە.

لەوەڵامێکدا کە د. شێرکۆ کرمانج بۆ نوچەنێت ی ناردووە، لە سالار عەزیز دەپرسێت” بۆچی چاوەڕێی دەستور بکەین، مەگەر نازانی ئەو دەوڵەتی کە تۆ بەشێکی لێی ئێستا، واتە عێراق، لە ساڵی ١٩٢١ دامەزرا کەچی دوای ٤ ساڵ، واتە لە ١٩٢٥، ئینجا دەستوری بۆ نوسرا ؟ من دەڵێم کاکە سالار مەگەر نازانی ئەو دەوڵەتەی کە تۆ ئێستا بەشێکی لێی لە ١٩٢١ دامەزرا کەچی ئێستا، دوای ٨٦ ساڵ لە دامەزراندنی، هێشتا نەبووە بە دیموکراسی؟ “.

د. شێرکۆ لەوەڵامەکەیدا بۆ سالار عەزیز زیاتریش دەپرسێت”کاکە سالار بۆچی تۆ بوونی عێراق رەتناکەیتەوە، کە دوای ٨٦ ساڵ هێشتان نەبووە بە دیموکراسی، کەچی دیموکراسییەت دەکەیت بە پێشمەرج بۆ دەوڵەتی کوردیی، لە کاتێکدا سەرەڕای هەموو کورتهێنانەکانی دیموکراسییەت لە کوردستان، کەچی هەرێمی کوردستان زۆر لەو عێراقە دیموکراسیترە کە تۆ دەتەوێت پێیەوەببەستییەوە”.

بۆ بینینی دیمانەکەی سالار عەزیز کلیک بکە ….

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com