دەروونساغى لە کاتى پەتای کۆرۆنا

0

د. محەمەد ناسر سیمایی
پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان و مامۆستای زانکۆ لە هەمان بوار لە زانکۆی کۆیە

ئەم ماوەیە، کە سەردەمى کرۆنایە پرسگریکى سەرەکى لە ئارادایە ئەویش گونجانى دەروونى و پاراستنى دەروونساغى لە هەلومەرجى وەها قەیراناوی دایە. وەکوو فاکتەرى زەمینەیى گرنگ دەکریت ئاماژە بکەین بە:
جەماوەرى ئێستایى زۆریان گرێدراوى ئوتومبیل یان دەوامى جۆراوجۆر و دوور لە ماڵن یان سەردانی کردنى شوینگەلێک وەکوو مۆڵەکان، یاریگا، کافتریا، سەنتەرەکانى جوانکارى و… هتد.

لە لایەکى ترەوە رێژەى کەسانێک زۆرە کەوا بە یاریى ئەلکترۆنى وەکوو پۆپجى یان تۆرى کۆمەڵایەتییەوە بەشیکى گەورە لە ژیانیان کرابووە، کارەنتین و دوورەپەریزى و خووى سەیر و سەمەرەى تر.

لە سەردەمێک داین، کە قەیرانى گەورەى چینایەتى و ئاوارەیى و جەنگ لە ئارادایە، بۆیە دەکرێَت ئەم رێکارانەى خوارەوە بۆ باش گونجان لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا بەکاربهێنرێت:
رووکردنە ستایلى رێکوپێکى ژیان، بە ریزبەندى خەو، خۆراک و وەرزش، لە هەمان کاتدا تەواکەرى یەکترن.

هەروەها وەرزشى خیزانى و دوو کەسى، بەسوودتریشە لە وەرزشى تاک و لە تەنیاییدا، گەر بە شێوازێکى نەرمیش بێت پلان و خشتەى بۆ دابنێین.

دەربڕینى زۆرتر بۆ خۆشەویستی ئەندامانى خیزان و دۆست و دراوسێ و بە سەیرکردنى روخسار و ستایلیکى ورد و گونجاوتر لە جاران. تەنانەت لە مۆبایلیش، سەیرى کامیراکە بکەین با شیوازى روخسار بینى تێیدا کارامە بێت.

پاراستنى تەبایى لە ناو ئەندامانى خیزاندا و لێبوردەیى لەگەڵ هەموو ئەندامان بە یەکسانى. سوودوەرگرتن لە کاتخۆشى و گەمەى پێکەنیناوى و سەیرکردنى ئەو کەناڵانەى تەلەفزیۆن، کە زۆرتر کۆمیدیا و مۆسیقاى شادمان و خیزانی تێدایە. لە ئاستى دووهەمدا ئەو کەناڵانەى، کە فیلمى بەڵگەیى، زانستى و ئەکادیمى بڵاودەکەنەوە. گەر بە شێوازێکى نەرمیش بێت پلان و خشتەى بۆ دابنێین.

گەر ئەندامێکى خێزان تووشى ترس یان وەسواس یان پشتگوێخستنە، پێنج یان شەش رۆژ جارێک بە تەلەفۆن لە کادرێکى پزیشکێى ناسراومان، کە جێگەى متمانە و کەسێکى تەندروستە، داوا بکەین خێزانەکەمان لە دوایین گۆڕانکاریى نەخۆشییەکە و هیواى دەرمان و بەرگرى ئاگەدار بکاتەوە.

چالاکی خێرخوازى بۆ کەم دەرامەت و پەککەوتەتر لە خۆمان لە هەر ئاستێکدا بێت و بەهەر شێوازێک دەبێت رێکى بخەین.

کاتێک دابنێین بۆ گێڕانەوەى بەسەرهاتەکانى پێشووترمان لە داڵغەدران، جەنگ، ئاوارەیى و قەیران، کە لاى کوردان کەم نییە و بۆ نەوەى ئیستا بەسوودە و دەکرێت هەندێک تام و چێژى شانۆ و سینەماییشى بدەین، یان بە تەلەفۆن هاورێیانى ئەوکاتە بەشدار بکەین لە گێرانەوەدا. (نابێت بەردەوام بڵێین، کە ئێستا زۆر ئاسانترە و هەموو شت لە بەردەستە، چونکە هەر بارودۆخێک تەنگەژە و قەیراناوى بوونى تایبەتى خۆیی هەیە و هەر کەسیش تێگەیشتنى خۆیى دەبێت).

بە جێگاى وشەگەلێک وەکوو “ڤایرۆس”، “کۆرۆنا” و “کەرەنتینە”، دەکرێت و باشترە، کە وشەى “پەتا” و “نەخۆشی” و “بڕبەست” یان “مانەوە”بەکار بهێنین.

لە دانیشتنى زۆر خۆ بپارێزین و بە بەشدارى لە ئیشى مال و پاکوخاوێنى و تەلەفۆن کردن بە پێوە یان هەر شێواز و بیانوویەکى تر بێت.

لانی کەم دوو کاتژمیر دابنێین بۆ بەکارهێنانى مۆبایل و لاپۆپ بۆ وەرگێڕان، خوێندنەوەى کتێب یان فێربوونى مۆسیقا و چێشتلێنان یان فێربوونێکى بەسوود.

هاوسەنگییەکى گونجاو و خۆش بپارێزین لە نێوان بە تەنیا مانەوە، کە بۆماوەیەکى کەم و جار و بار پێویستە لەگەڵ دانیشتن لە کۆبوونەوەى خێزانیدا، کە زۆر پێویستتر و بە چێژترە، هەرچەندە بە گوێرەى شوێن و بارودۆخى تاکەکان و خێزانەکان دەگۆڕدرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com