نوچەنێت
کوڕی جگەرخوێن شاعیری بەناوبانگی کورد، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا.
بەپێی زانیارییەکان (کەیۆ جگەرخوێن) دانیشتووی وڵاتی سوید، لە تەمەنی ٨٤ ساڵی و بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە وڵاتی سوید گیانی لەدەست دا.
جگەرخوێن، یەکێک لە شاعیرە بە ناوبانگ و کاریگەرەکانی کوردستانە، خەڵکی کوردستانی رۆژئاوایە. خاوەنی چەندین دیوان و بڵاوکراوەیە.