كورد و عەرەبی سوننە كاندیدی خۆیان بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دیاری كرد

0

xasraw goranكورد و عەرەبی سوننە كاندیدی خۆیان بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دیاری كرد

نوچە: هەولێر

پێكهاتەكانی كورد و عەرەبی سوننە كاندیدی خۆیان بۆ سەرۆك و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دیاری كرد، ئەو هەنگاوەیش نیگەرانی خەڵكی كوردستانی لێكەوتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكان پێكهاتەكانی كورد و عەرەبی سوننە كاندیدی خۆیان بۆ پۆستەكانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاری كرد، كە هەر یەكە لە سەلیم جبووری لە ئیئتیلافی موتەحیدون كە لە هەمانكاتدا جێگری سەرۆكی حیزبی ئیسلامی عێراقە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و خەسرەو گۆران لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان كە هاوكات ئەندامی سەركردایەتی و بەپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی ئەو حیزبەیە/ بۆ جێگری سەررۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاندید كراون، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی نیسابی قانوونی لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا نەتوانرا ئەو پۆستانە یەكلایی بكرێنەوە و كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكەیش بۆ رۆژی سێ شەممەی داهاتوو دواخرا.
ئەم هەنگاوەی لایەنە سیاسییەكانی كورد نیگەرانی لای شەقامی كوردی درووست كردووە، بەشێوەیەك كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بەشێوەی جودا جودا رەخنەكان دەخرێنە ڕوو.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com