شەڕی داعش زۆرترین زیانی بە منداڵان گەیاندووە

0

mndalشەڕی داعش زۆرترین زیانی بە منداڵان گەیاندووە

نوچە: لە ئەنادۆڵەوە

نزیكەی نیوملیۆن كۆچبەر لە ناوچەكانی عەرەب نشین بە ھوێ هێرشەكانی چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام دعش روویان كردووتە ھەرێمی كردستان كە زیانێكی زۆریان بەركەوتووە و زیانە هەری گەورەكەش بەر منداڵ و ئافرتان كەوتووە.

بە پێ زانیاریەكانی پەیامنێری ئاژنسی ئانادۆڵو ٥٨ ھەزار كەس لە تەلەعفەر روویان كردۆتە ناوچە كوردنشینەكان لە شەنگال كە زۆربەیان منداڵن و لە رەووشێكی زۆر نالەباردا ژیان بەسەر دەبەن، ئەو منداڵانە لە ژێر گەرمایەكی زیاتر لە ٤٥ پلەی گەرمی ژیان بەسەر دەبەن.

ئەو خێزانانە لە مزگەوت، حوسێنییە، قوتابخانە، قەبرستان و ژێر پڕدەكانی سەر رێگاكان دەژین.

لە ھەموو قەزای شەنگال رۆژانە یەك سەعات كارەبای حكومی ھەیە و ئاو زۆر كەمە.

زۆربە ئەو خێزانانە لە تەنیشت یەكترن و شوێنی دانیشتنیان زۆر تەسكە و ھەموو ئەو كەسانەی لە لە مزگەوت یا قوتابخانە كۆ بوونەتەوە، یەك توالێت بەكاردەھێنن ئەوەش لە رووی تەندروستییەوە زیانێكی زۆری بە منداڵان گەیاندووە.

زۆربەی منداڵان تووشی نەخۆشی پێست (گەڕبوون) و ھەناویان بوون و ھەروەھا لە نێو كۆچبەران چەندین ئافرەتی دووگیان لە كاتی ھەڵھاتن منداڵەكانیان هاتوونەتە دونیا كە هەندێكیان بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستدا.

بە پێ ئاماری ئامر ئەیوب بەرپرسی مەزارگەی سەیدە زەینەب كە زیاتر لە ٥٧٠ خێزان لەناوە ئەو مەزارگەیەن، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: “بە گشتی تا ئێستا ٣١ تەرمی گۆچبەران بۆگۆرستانی مەزارگە ھێنراون كە چوار لەو تەرمانە منداڵ بوون بە ھوێ گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.”

نەجیبە دایكی چووار منداڵ خەڵكی تەلەعفەرە و ئێستا لە نێو قەبرستانی حوسێنییەی زەینەب ئەلكوبرا لە شەنگال دەژی، گوتی: “لە شەنگال دكتۆر زۆركەمە، مندالانمان دەمرن، ئێمە داوا لە ھەموو لایەك دەكەین ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن. ماوەی ٢٥ رۆژە لە شەنگالین لە دەست ھەرەشەكانی داعش ھەڵھاتووین، بەلام لێرە گەرما و نەخۆشی منداڵەكانمان دەكوژن.”

حەیدەر محەممەد یەكێك لە كۆچبەرانی دیكەیە كە لە گەڵ پێنج خێزان لە خزم و كەسی خۆی لە تەلەعفەر ھەڵھاتوون لەژێر پڕدێك نزیك شەنگال دەژین، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: “باردۆخی ئێمە زۆر ناخۆشە و ماوە ٢٦ رۆژە لە ژێر ئەو پردە ژیان بەسەر دەبەین، ماڵ و سەروەت و سامانی خۆمان بەجێھێشتووە و ھەڵھاتووین و لەترسی ئەوەی كە ئێمە شیعە مەزهەبین، لە لایەن داعشەوە دەكوژرێین.”

ھەروەھا گوتی: “ھەرچەند لە مانگی سوور و حكومەتی توركیا یارمەتی بۆ ئێمە دەنێردرێ، بەلام ئەوە چارەسەر نییە و با حكومەتی ئێمە چارەسەرمان بۆ بدوزێتەوە تا بگەرێینەوە سەر ماڵەكانمان و مندالەكانمان لەو گەرمایە لە دەستمان نەچن.”

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com