پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی كێڵگه نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوك ناكۆكن

نوچە.نیت. nrt
ناكۆكیه‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشیتمانی كوردستان له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان تادێت زیاتر ده‌بێت و به‌رپرسه‌كانیشیان به‌ئاشكرا دژی یه‌كتر لێدوان ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی دوای كۆنترۆڵكردنی دوو كێڵگه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه.
كۆنترۆڵكردنی كێڵگه‌ی نه‌وتی بای حه‌سه‌ن له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منیه‌وه ناكۆكیه‌كانی زیاتر كرد‌و نیگه‌رانی به‌رپرسانی یه‌كێتی لێكه‌وته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك به‌رپرسانی ئه‌و حزبه ده‌ڵێن، ئه‌و هێزه‌ی كێڵگه نه‌وتیه‌كه‌ی كۆنترۆل كردوه سه‌ر به‌پارتی دیموركاتی كوردستانه‌و به‌بێ ئاگاداری به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگاكه ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه.
ئاسۆ مامه‌ند به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی به NRT راگه‌یاند كێڵگه‌ی نه‌وتی بای حه‌سه‌ن له‌لایه‌ن هێزێكی پارتی یه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌و به‌بێ ئاگاداری ئیداره‌ی شاره‌كه كراوه.
هه‌روه‌ها وتی به‌ره‌به‌یانی دوێنێ ئه‌و “هێزه‌ی پارتی” كه به‌رپرسی لقی مه‌خموری پارتیان له‌گه‌ڵدا بووه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك و بای حه‌سه‌ندا گرتووه.
هاوكات، گۆران ئازاد په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به NRT راگه‌یاند ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه زیاتر له كارێكی “مافیایی” ده‌چێت، چونكه به‌بێ ئاگاداری پارێزگار‌و ئیداره‌ی شاره‌كه كراوه.
له‌به‌رانبه‌ریشدا كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی دیوی دووه‌می كه‌ناڵی NRT كه ئه‌مشه‌و په‌خشكرا رایگه‌یاند “ئه‌و هێزه سه‌ر به پاسه‌وانی نه‌وته‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به حزبه‌وه نییه‌و سه‌ر به وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه كه ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه‌یان كۆنترۆڵكردووه”.
هاوكات محەممەد كەمال بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركوك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند كێڵگه نه‌وتیه‌كان ڕاستەوخۆ له‌لایه‌ن وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانه‌وه كۆنتڕۆڵكراون و ئەوان پاراستنیان دەخەنە ئەستۆی خۆیان.
وتیشی “دەبێت بە عەڵقییەتی (مالیكی) بیر نەكەینەوە و نایشكرێت چاوەڕانی بەغدا بین تا فەرمانمان پێ بكات، خۆ ئەگەر كەسانی دیكەیش لە كەركووك بە شێوەی دیكە بیر دەكەنەوە، ئەوە هەڵەیە و دەبێت بیر لەوە بكرێتەوە ئەم هێزە ئەركی پاراستنی بۆرییە نەوتییەكانە، چونكە هەموو كەركووك بە دەست هێزی پێشمەرگەوەیە و ئەم هێزە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدایە”.
دوێنێ هه‌ینی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان كۆنتڕۆڵكردنی ھەردوو وێستگەی (بای حەسەن وکەرکوک) ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه راگه‌یاند.
ئەو دوو وێستگەیەی لەلایەن پێشمەرگەوە کۆنترۆڵکراوە رۆژانە ٣٠٠ ھەزار بەرمیل بەرھەم دەھێنێ و ئێستا داعش تەنیا یەک کێڵگەی نەوتی لەژێر دەستە و ئێستاش کاری قاچاخی پێوە دەکات.
سەرچاوەیەک لەکۆمپانیای نەوتی باکوور کە نەیویست ناوەکەی بڵاوبکرێتەوە بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆ وتی “ئەو دوو وێستگەیەی لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە دەستی بەسەردا گیراوە دوو وێستگەی گرنگن لەکەرکوک وسودی زۆری دەبێت چونکە لەو شوێنەوە نەوت وڕەوانەی دەرەوە دەکرێت.”
وتیشی “ئەگەر بێت وکەرکوک بگەڕێتەوە سەر ھەرێمی کوردستان ئەوە دەست بەسەراگرتنی ئەو وێستگانە پێگەی کورد زۆر بەھێز دەکات.”
قەزای حەویجە کە دەکاتە ٣٨%ی رووبەری پارێزگای کەرکوک، بە بڕوای پسپۆڕانی بواری وزە ناوچەی حەویجە ناوچەیەکە بەرھەمی نەوتی تێدا نییە تەنھا یەک گێڵگە نەوت لەسنووری ناحیەی(زاب) ھەیە کە ئەویش بەرھەمی کەمە.
بەبڕوای ئەو سەرچاوەیە کە ھاوکات پسپۆڕی بواری نەوتیشە، لەئێستادا داعش لەسنوری تکریت كێڵگەی عەجیلی کۆنترۆڵ کردووە لەسنوری حەمرینیش كێڵگەیەکیان کۆنترۆڵ کردووە کە ئەو كێڵگەیە رۆژانە توانای بەھەرمھێنانی ٦٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەیەو کاری قاچاخی پێوە دەکرێت.
لەئێستادا داعش لەدەوروبەری کەرکوک خاوەن یەک گێڵگەی نەوتیە لە(زاب) ولەسنووری پارێزگای تکریت خاوەن دوو كێڵگەی نەوتیە كێڵگەی عەجیل لەنزیک تکریت وگێڵگەی حەمرین بەڵام تاکو ئێستا كێڵگەی عەجیل کارانەکراوەو بەھەرمی نیە، ئەمە جگە لەوەی کە لەسنوری ناحیەی (زاب)ی سەر بەقەزای حەویجە لەلاین چەکدارانەوە دەستگیراوە بەسەر كێڵگەیەکی نەوتی بەڵام ئەو كێڵگەیە بەرھەمی نییەو پێش كۆنترۆڵكردنی کاری پێ نەکراوە لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە.
ئەو سەرچاوە باسی لەوەشکرد “ئەو وێستگەیەی ھێزەکانی پێشمەرگە دەستیان بەسەردا گرتووە رۆژانە توانای بەھەرم ھێنانی ٣٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت زیاتریان ھەیە”.