نابێ لەبەر کۆرۆنا ژیان بوەستێ

0

د.رێدار محەمەد ئەمین، پسپۆڕی نەخۆشییە دەرونییەکان

ئێستاکە و دەرنەچوون لەماڵ، لایەنی کەم لەم دوو هەفتەیەی سەرەتای بەهاردا پێداویستییەکی هەنوکەییە بۆ خۆپاراستن.

بەڵام…لەماڵ ژیان ناوەستێت.

دەگێڕنەوە، لەدوای روخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و دامەزراندنی کۆماری نوێی تورکیا، ئەتاتورک، ئەمریکرد نابێ کەس عەمامە و تەڕبووش لەسەر بکات، ئەوەی سەرپێچی بکات زیندانیدەکرێت. کەسایەتییەکی ناسراو کە تەڕبووشی لەسەردەکرد هەوڵیدا بەرەنگاری ئەم فەرمانە ببێتەوە، بەڵام هاوڕێكانی ئامۆژگارییان کرد بیانویەک نەداتە ئەتاتورک بۆ زیندانیکردنی. خەڵکی پێیوستیان پێیەتی چونکە کەسێکی بیرمەند و رۆشنفکرە، بۆیە سوێندی خوارد تەڕبووش لەسەرنەکاتەوە، بۆیە بە ناچاری لەماڵەوە مایەوەو خۆی کوارەنتینی سیاسی کرد. تاکو مرد لەماڵ نەهاتەدەرەوە.

بەڵام لەماڵەوە ژیانی نەوەستا…! بەڵكو چەندین کتێبی گرنگی  نوسی کەوا کاریگەرییان لەسەر هزر و بیرکردنەوەی خەڵك بەجێهێشت.

ئێستاکەش کە تۆ لە ماڵی مەهێڵە ژیان بوەستێت.

هەوڵبدە ئەو کارانە بکە کە رۆژگارێک لە دڵی خۆتدا گوتوتە کوا بۆ ئەو رۆژانەی دەرفەتم دەبوو…کاتم دەبوو…ئەفسوس کاتم نییە..ئەفسوس تەمەنم هەمووی لە کارکردن لەدەرەوە بەسەربرد.

دەتوانی ئەم کارانەی خوارەوەبکەی:

– دەست بە خوێندنەوە بکە.

– یارمەتی هاوسەرەکەت بدە(کاری ئەو زیاتر ماڵ بووە، پێویستی بە پشووە).

– هەستت بە ئازاردانی ویژدانی دەکرد، کاتێک ماوەت نەبوو لەگەڵ منداڵەکانت یاریبکەی، ئێستا کاتیەتی لە کۆڵ ئەم ئازارە ویژدانییە ببیەوە.

– کەمو کوڕییەکانی ماڵ چاکبکەوە.

– باخچەکەت رازاوەتربکە.

– تەلەفۆن بۆ کەسانی خۆشەویست بکە.

– گرنگی بە جەستەو دەرون بدە، کاتێک بۆ ئارامی رۆحت دانێ.

– سەیری بەرنامەی بەسودی تەلەفزیۆنی بکە.

– ئەلبوم و لاپەڕەکانی رابردوو سەیربکەوە.

– هەر کارێکی تر ئەنجامبدە، گرنگ ئەوەیە ژیان نەوەستێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com