پەرلەمانتارێك: نابێت موچەی پێشمەرگە دوابخرێت

0

شلێر سەعید: هەولێر

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی دەڵێت، دواخستنی موچەی پێشمەرگە بە بیانوی کۆرۆناوە پاساو نییە، چونکە هییچ کات پێشمەرگە پاساوی نەهێناوەتەوە لەکاتی بەرگری کردن لە خاکی کوردستان، بۆیە جێگای قبوڵ نییە. 

وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی بڵاو كردۆتەوە و تیایدا هاتووە، كە ئەوان بەهۆی بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، کە تایبەت بوو بە قەدەغەکردنی هاتوچۆ، ئەو خشتەی موچەیەی، کە بڕیار بوو رۆژی یەکشەممە ١٥-٣-٢٠٢٠ دابەش بکرێت، ناتوانرێت لەو رێکەوتە دابەشبکرێت.

لە لێدوانێكی تایبەتدا شیرن یونس، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لەم بارەوە بە نوچەی ڕاگەیاند: دواخستنی موچەی پێشمەرگە بەبیانوی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پاساو نییە، چونکە هییچ کات پێشمەرگە پاساوی نەهێناوەتەوە لەکاتی بەرگری کردن لە خاکی کوردستان، بۆیە جێگای قبوڵ نییە موچەكانیان دوابخرێت.

ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی، وەزارەتی دارایی دەتوانێت بەهاوكاری لیژنەیەكی تەندروستی موچە دابەشبكات، بەبێ ئەوەی زیان بە تەندروستیان بگات، نەك هەر پێشمەرگە بەڵكو هەموو توێژەكان پێویستە موچەكانیان پێ بدرێت و هیچ بارودۆخێك كارنەكاتە سەر باری داراییان بەتایبەت لەم كاتەدا.

شیرن یونس ئاماژەی بەوەشكرد، كە هەرچەند هاتوچۆ قەدەغە بێت، بەڵام پێداویستی ماڵ و خێزان ناوەستێت، ئەوانیش پێویستە لەكاتی خۆی موچەكانیان وەربگرن تا پێویستییەكانی خۆیان پربكەنەوە.

  وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەمان بەوەدابوو، کە بەهۆی بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، کە تایبەت بوو بە قەدەغەکردنی هاتووچۆ، ئەو خشتەی موچەیەی کە بڕیار بوو رۆژی یەکشەممە ١٥-٣-٢٠٢٠ دابەش بکرێت، ناتوانرێت لەو رێکەوتە دابەشبکرێت و لە رۆژانی دواتر دابەش دەکرێت، چونکە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە، نە پێشمەرگە ئازیزەکانمان دەتوانن هاتووچۆ بکەن نە بانکەکانیشمان دەتوانن دەوام بکەن.

وەزارەتی دارایی لە ڕونكردنەوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە هەندێ‌ كەس دەیانەوێ‌ بابەتەكە بەلاڕێدا ببەن، بە جۆرێک، کە دەیانەوێت تەندروستی و سەلامەتی خەڵکیش بۆ مەرامەکانی خۆیان بەکار بهێنن. 

  و داوا لە لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن، کە رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو لایەنانە بگرنەبەر، کە کار لەسەر کەمکردنەوەی ورەی خەڵک دەکەن و ئاسایشی دەروونی هاوڵاتیانی کوردستان دەخەنە مەترسیەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com