راهێنەرێکی لەشجوانی نیگەرانییەکانی خۆی دەخاتەڕوو

0

شلێر سەعید: هەولێر

راهێنەرێکی لەشجوانی دەلێت، داخستنی هۆڵەكان زیانی زۆری پێ گەیاندووین لە رووی ماددییەوە.

 بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك شوێنەكانی دیكە هۆڵی وەرزشیەكانیشی داخست. كۆرۆنا، كە هەموو وڵاتانی خستۆتە ژێر مەترسییەوە و بەرپرسان دەیانەوێ‌ هەموو ئەو شوێنانە دابخەن، كە مەترسی لێدەكرێت بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەكە و داخستنی هۆڵە وەرزشییەكان یەكێك بوو لەو شوێنانەی هەر زوو بڕیاری داخستنی درا.

فەرهاد محەمەد، تەمەن ٥٢ ساڵە، لە لێدوانێكی بۆ نوچە دەڵێت: هەرچەندە زۆر زەحمەتە دابڕان لە یاری وەرزشی، بەڵام لەبەر بەرژەوەندی خۆم و خێزانەكەم و کۆمەڵگا، ڕێنماییەکان لە بەرچاو ئەگرم.

 لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، محەمەد قادر، ڕاهێنەری وەرزشی لەشجوانی، دەربارەی داخستنی هۆڵە وەرزشییەكان ڕایگەیاند: داخستنی هۆڵی وەرزشییەكان زیانی زۆری لە ئێمە داوە، لە رووی زیانی ماددی و جەستەیی، چونكە من هۆڵەكەم كرێی مانگانەی سێ هەزار دۆلارە، جگە لە خەرجی كارەبا و پێداویستییەكانی دیكە.

گوتیشی، لە رووی زیانی جەستەیی وەرزشوانان سارد دەكاتەوە بە تایبەت بۆ ئەوانەی، كە خەرجییەكی زۆریان كردووە بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ پاڵەوانیەتی، بەڵام بەداخستنی هۆڵەكان ئەوانە ناتوانن یاری بكەن لە شوێنی دیكە.

ئەو ڕاهینەرە ئەوەشی خستەڕوو، دەكرا هۆڵەكان دانەخرێن، بەڵام كاتەكەی كەم كرابایەوە و یاریزانەكان ڕەچاوی پاك و خاوێنیان كردبا، چونكە ئێمە پێداویستی خۆپارێزیمان بۆ وەرزشوانان ئامادەكردبوو، دەیانتوانی دەستەوانە بكەنە دەستیان و پاكەروە بەكاربێنن.

محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، كە ئەوانەی دەهاتنە هۆڵەكەیان تێیان دایە بۆ نەخۆشی وەرزش دەكات، دكتۆر پێی گوتووە ئێستا دابڕاوە ، هەرچەندە هەندێك دەچنە پاركەكان، بەڵام پاركەكان وەك پێویست نییە و خەڵكێكی زۆریش رووی لەوێ كردووە بۆ وەرزش.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com