لە هەولێر تەرمی ژن و منداڵێك بە سەربڕاوی دەدۆزرێنەوە

0

Downtown-Erbilلە هەولێر تەرمی ژن و منداڵێك بە سەربڕاوی دەدۆزرێنەوە

نوچە: هەولێر

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر، تەرمی ژن و منداڵێك بەسەر بڕاوی دۆزراونەتەوە، وتیشی هێشتا كەس لەسەر ئەو تاوانە دەسگیر نەكراوە.
كاروان عەبدولكەریم وتەبێژی‌ پۆلیسی هەولێر بە (KNNC )ی راگەیاندووە، كە بەیانی‌ ئەمڕۆ شەممە 12/7/2014 لەگەرەكی‌ هاوكاری‌ شاری‌ هەولێر تەرمی ژنێك و منداڵێك بەسەربڕدراوی‌ دۆزراونەتەوە.
وتەبێژەكەی پۆلیس وتویەتی “ئەو دوو قوربانییە خەڵكی‌ هەرێمی‌ كوردستانن و تەرمەكان ئێستا لە پزیشكی‌ دادی‌ هەولێرن”، دەربارەی لێكۆڵینەوە و دەستگیر كردنی تاوانباری ئەو دۆسییەیە، وتەبێژەكەی پۆلیس وتوویەتی “تائێستا كەس دەستگیرنەكراوە، بەڵام لێكۆڵینەوەی‌ ورد دەستی‌ پێكردووە”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com