محەمەد ئیحسان: دەبێت ئەو ناوچانەی كە ماددەی 140 كۆنترۆڵ بكرێنەوە

0

tesin-jpg20140712111502

محەمەد ئیحسان: دەبێت ئەو ناوچانەی كە ماددەی 140 كۆنترۆڵ بكرێنەوە

نوچە: هەولێر

دكتۆر محەمەد ئیحسان، بەرپرسی پێشووی ناوچە كێشەلەسەرەكان راگەیاند، ئەو سنوورەی ئێستا خەندەقی لێ لێدەدرێت، سنووری هەرێمی كوردستان نین و دەبێت هەموو ناوچەكانی ماددەی 140 كۆنترۆڵ بكرێنەوە.
دكتۆر محەمەد ئیحسان بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە، “ئەو سنوورەی كە ئێستا خەندەقی بەدەوری لێدەدرێ، كاتییە بەهیچ شێوەیەك هەموو سنووری هەرێم نییە، هێشتا زۆر ناوچەی هەرێم ماوە بگەرێتەوە، دەبێ كار لەسەر ئەوە بكرێ، كە ئەو ناوچانەی ماددەی 140ی دەستوور دەیانگرێتەوە كۆنترۆڵ بكرێتەوە”.
هەروەها وتویشیەتی ” دەبێ ئەوە بزانرێ كەلە 2005 وە تارووداوەكانی موسڵ حكومـەتی عێراق 177 ملیار دۆلاری لە بواری سەربازی سەرفكردووە كەچی سوپاكەی ئەو ناوچانەی جێهێشت، لێرە ئەوە دەردەكەوێ كە بەغدا دەستی شوشتۆتەوە لەو ناوچانەی كە پێی دەگوترێ ناوچەكانی ماددەی 140 كێشەلەسەر و نایەوێت لەژێر كۆنترۆڵی بێ، ئەگەر نا پێویست بوو لەچەكدارانی بیپارێزێ”.
بەرپرسی پێشووی ناوچە كێشە لەسەرەكان دەربارەی ماددەی 140 وتوییەتی “ماددەی سەد و چلی دەستووری عێراق زۆربەی برگەكانی جێبەجێ كراوە ئەوەی ماوە، دوا بریاردانە لەسەر ئەو ناوچانە، ئەویش كاركردنە لە پێناو سازكردنی ریفراندۆم بە چاودێری نەتەوەیەكگرتووەكان و نوێنەرانی بەغدا. لە كاتێكدا ئەگەر بەغدا رازی نەبوو، دەكرێت نەتەوە یەكگرتووەكان سەرپەرشتی ئەو ریفراندۆمە بكا، دەرفەت دروست بووە تا ئەو ناوچانە بەپێی دەستووری عیراق بگەرێتەوە، كورد دەمێكە چاوەڕوانە نابێ خەم ساربین لەسازكردنی ریفراندۆم”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com