کێڵگە نەوتییەکانی بای حەسەن گەڕێنرانەوە ژێر دەسەڵاتی کوردو کارمەندە عەرەبەکان نێردرانە ماڵەوە

0

nawtکێڵگە نەوتییەکانی بای حەسەن گەڕێنرانەوە ژێر دەسەڵاتی کوردو کارمەندە عەرەبەکان نێردرانە ماڵەوە

نوچەنێت

ماڵپەڕێکی فەرمی یەکێتی رایدەگەیەنێت پارتی بەبێ پرس بەلایەنەکانی کەرکوک دەستی بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی بای حەسەن دا گرتووە، و کارەمەندانی کێڵگە نەوتییەکانی ناردووەتەوەو کارمەندی خۆیان هێناوە بۆ سەرپەرشتیکردنیان.

ماڵپەڕی PUKmediaی  سەربە دەزگای راگەیاندنی یەکێتی بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2014/7/11 هێزێك لەشاری هەولێرەوە بەرەو كەركوك رەوانەكراوەو لەهەردوو قەزای دوبزو ناحیەی سەرگەڕان، دەستیان بەسەر كێڵگە نەوتییەكانی بای حەسەنی باكورو باشوری ناوچەكەدا گرتوە.

سەرچاوەیەكی تایبەت لەكەركوك بە PUKmediaی راگەیاند: هێزێك لەشاری هەولێرەوە هاتوون و دەستیان بەسەر بیرە نەوتییەكان و كێڵگە نەوتییەكانی قەزای دوبزو ناحیەی سەرگەڕاندا گرتووە.

بەوتەی سەرچاوەكە هاتنی ئەو هێزەو دەستبەسەرداگرتنی ئەو كێڵگە نەوتیانە، بەبێ ئاگاداری لایەنە پەیوەندیدارەكانی كەركوك بووە.

لەبارەی هەمان بابەتەوە سەرچاوەیەك لەپۆلیسی نەوتی كەركوك بە PUKmediaی راگەیاندووە: دوای هاتنی ئەو هێزە كارمەندانی كێڵگەو دامەزراوە نەوتییەكانیان ناردوەتەوە ماڵەوەو كارمەندی خۆیان لەجێ داناون.

ئەو سنورەشی ئەو هێزە دەستی بەسەرداگرتووە، چەندین گێڵگەو بیری نەوتی تێدایە

هاوكات وەزارەتی نەوتی عیراق لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی ئەو كێلگە نەوتیانە، بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو تیایدا ئیدانەی دەستبەسەرداگرتنی ئەو كێلگانەی بەرهەمهێنانی نەوت دەكات، كە كارمەندەكانیشیان دەركردوە، هەروەها هۆشداریش دەداتە هەرێمی كوردستان لەمەترسی ئەو كارەو داواش دەكات ئەو هێزە لەناوچەكە بكشێنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com