بەپەلە .. مالیکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەکورد دەسەنێتەوە

0

zebareلە جێی هۆشیار زێباری مالیکی شەهرستانی دەکاتە وەزیری دەرەوەی عیراق

نوچەنێت . ئاژانسەکان

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی عیراقی، لەدوای بڕیاری بەشدارینەکردنی وەزیرە کوردەکان لەکۆبونەوەکانی حکومەتی عێراق، بەبڕیاری نوری مالیکی سەرۆکی ماوە بەسەرچووی عیراق، حسەین شەهرستانی دەکرێتە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە.

 رۆژی چوارشەممە، لەوتاری هەفتانەی خۆیدا نوری مالیکی سەرۆکی ماوە بەسەرچووی ئەنجومی وەزیرانی عێراق، هێرشی کردە سەر کوردستان و هەولێری بەپەناگەی تیرۆرستانی داعش و کۆنە بەعسییەکان ناوبرد، هۆشداریدا کە بێ دەنگ نابن بەرانبەر هەولێر، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وەک هەڵوێستێک بەرانبەر ئەو لێدوانانە، بڕیاری دا وەزیرەکوردەکان بەشداری هیچ کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نەکەن.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی عێراق، لەدوای ئەو بڕیارەی وەزیرەکوردەکان، نوری مالیکی بڕیاریداوە حسەین شەهرستانی جێگری مالیکی بۆ کاروباری وزە جێگای هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق بگرێتەوە.

بەپێی رای شارەزان ئەو بڕیارەی مالیکی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و کوردستان ئاڵۆزتر دەکات، و لەوڕییەوە هەوڵی زیاتر دەدات بۆ زیاتر دژایەتی کوردستان، لەهەمانکاتدا ئەتوانی بەسودی بەرژەوەندییەکانی خۆی ئەو پۆستە بەکاربهێنێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com