23 پاسداری ئێرانی لە عێراق كوژراوون

0

AP/20639609/00000423 پاسداری ئێرانی لە عێراق كوژراوون

نووچەنێت-زەمان

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئەلزەمانی چاپی لەندەن، تا ئێستا لە عێراقدا 23 ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران كوژراوون، كە چواریان ئەفسەرن.
رۆژنامەكە دەڵێت گرووپێكی ئەو ئەندامانەی پاسداران لە شارۆچكەی سامەڕڕا و گرووپێكی دیكەشیان لە سنووری بەغدا كوژراوون.
لەو شیعە بیانیانەی لە عێراق كوژراوون دەزگا فەرمییەكانی ئێران دانیان بە كوژرانی دوو ناو كردووە كە یەكێكیان ناوی جاوید حەسەنە و خەڵكی پاكستانە بەڵام ماوەیەكی زۆر بووە لە شاری قومی ئێرانی ژیاوە، تا رووی كردۆتە عێراق بۆ پاراستنی مەرقەدی شیعەكان لە سامەڕڕا و لەوێش بەدەستی داعش كوژراوە.
ئەوەی دیكەشیان شوجاعەت عەلەمدارمۆرجانییە كە ئەفسەری فڕۆكەوانی ئێرانی بووە و لە عێراق كوژراوە. بەڵام رۆژنامەی ئەلزەمان لە سایتی ئەنجوومەنی باڵای دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێرانەوە زانیویەتی كە تەرمی 23 پاسداری ئێرانی كە چواریان ئەفسەر بوون لە سامەڕڕا و بەغدا كوژراوون گەیەنراونەتە نەجەف تا لە مەزارگەی ئیمام عەلی نوێژیان لەسەر بكرێ‌، دواتر بە ئامادەبوونی حەسەن دانایی فەڕ باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە فڕۆكەخانەی نەجەفەوە نێردراونەتەوە بۆ ئێران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com