ئه‌مریكا ئاگاداری بوونی ئێرانه له عێراق
نوچە.نیت.knn
سه‌رۆكی ده‌ستنیشانكردنی به‌ره‌ژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كۆماری ئیسلامی ده‌ڵێت، هیچ به‌ربه‌ستێك بۆ هاوكاری نێوان ئێران و ئه‌مریكا له‌عێراق بوونی نییه‌و پنتاگۆنیش ته‌ئكید ده‌كاته‌وه، كه ئێران هێزی سه‌ربازی‌و كه‌لوپه‌ل‌و فڕۆكه‌ی جه‌نگی به عێراق داوه به‌ڵام ئه‌مریكا هاوكاریان ناكات.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئاساهی ژاپۆنی، هاشمی ره‌فسه‌نجانی سه‌رۆكی ناوه‌ندی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرایكرد، ئێران و ئه‌مریكا له عێراق به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه و هیچ كۆسپێك له به‌رده‌میاندا نییه بۆ هاوكاریكردن سه‌باره‌ت به عێراق.
ره‌فسه‌نجانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ر یه‌ك له عێراق و ئێران و ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیرۆریزم كێشه‌یان هه‌یه و له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر 3 لایه‌نه‌كه‌دایه پێكه‌وه رووبه‌ڕووی ببنه‌وه.
هاوكات جۆن كه‌ربی وته‌بێژی پنتاگۆن رایگه‌یاند، ئاگادارن كه ژماره‌یه‌ك ده‌ست و پێوه‌ندی ئێران و فه‌رمانده‌ی سوپای قودس له عێراقن و كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و فڕۆكه‌ی جه‌نگیش له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به عێراق دراوه، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه عێراق مافی خۆیه‌تی داوای ئه‌و جۆره هاوكارییه له دراوسێكانی بكات، به‌ڵام ئه‌مریكا ئاماده‌نییه چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ تاران هه‌ماهه‌نگ بكات .