داعش 60%ی نەوتی سووریای لەژێر دەستدایە

0

da3sh nawtداعش 60%ی نەوتی سووریای لەژێر دەستدایە

نووچەنێت-شەرقولئەوسەت

بەپێی زانیارییەكان، زۆرینەی نەوتی سووریا لەژێر دەستی داعشدایە و پەیەدەش بە پلەی دووەم دێت، بەڵام ئەگەر داعش ناوچەی كۆبانێ‌ كۆنترۆڵ بكات، پەیەدە زۆرینەی نەتەكەی ژێردەستی، لەدەستدەدات.
رۆژنامەی شەرقئولئەوسەتی چاپی لەندەن دەڵێت دوای كۆنترۆڵكردنی بیرە نەوتەكانی دێرزور و رەققە، داعش توانی ببێتە خاوەنی 60%ی نەوتی سووریا و ئامادەسازییەكانیشی بۆ هێرشكردنە سەر ناوچەی كۆبانێ‌ بۆ ئەوەیە بتوانێت بیرە نەوتەكانی رمێلان كۆنترۆڵ بكات كە ئێستا لەدەست حیزبی “پەیەدە”ی كوردیدایە و لە 1200 بیرە نەوت پێكهاتووە.
بەپێی ئەو راپۆرتە داعش بەشێوەیەكی پرۆفێشناڵانە نەوتی بۆ دەرنایەت، بەجۆرێك نەوتەكە هەڵدەكێشن كە تێكەڵی ئاوو غازە، دواتر دەیكەنە چاڵی گڵینەوە تا ئاوەكەی بنیشێت و غازەكەی ببێتە هەڵم و ئەوەی دەمێنێتەوە دەیفرۆشن. بەهۆی ئەمەشەوە ئەو بیرە نەوتانەی لەژێر دەستیدان پێشتر حكومەت رۆژانە 180 هەزار بەرمیل نەوتی لێ‌ دەرهێناوون، كەچی داعش تەنیا 20 هەزاری بۆ بەرهەمدێت.
بەپێی هەمان سەرچاوە داعش نەوتەكەی لە بازاڕی رەشدا زۆر هەرزان دەفرۆشێت، بەجۆرێك هەندێك كات بەرمیلێك نەوت بە تەنها 12 دۆلار دەفرۆشێتە بازرگانەكان، بەڵام وەك هەنگاوێك بۆ رازیكردنی دڵی جەماوەرەكەی بندەستی هەرەشەی لە بازرگانەكان كردووە كە نابێت بەرمیلێك نەوت لە 18 دۆلار گرانتر بفرۆشرێت، لەكاتێكدا پێشتر لەو ناوچانە بە نزیكەی 50 دۆلار دراوەتە خەڵكی.
سەبارەت بە دەوروبەری دوزخورماتووش ئەوە قایمقامی ئەو قەزایە شەلال عەبدول گوتوویەتی رۆژانە 50-60 تانكەر نەوت لەلایەن داعشەوە دەفرۆشرێت كە هەریەكەیان 30-36 هەزار لیتری تێدایە و هەر تەنكەرێك بە نرخی 10-14 هەزار دۆلار دەفرۆشرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com