نهێنی کۆبوونەوەی ئێران و یەکێتی و گۆران ئاشکرا دەبێت
نوچە.نیت.رۆژانە هەواڵ
نهێنى سه‌ردان و كۆبونه‌وه‌ى وه‌فدێكى ئێرانى بۆ لاى به‌رپرسانى یه‌كێتى و گۆڕان له شارى سلێمانى له چه‌ند رۆژى رابردودا ئاشكرا ده‌بێت و به‌پێى زانیاریه‌كانیش وه‌فده‌كه په‌یامێكى خامنه‌یى رابه‌رى شۆڕشى ئیسلامى ئێرانیان گه‌یاندۆته به‌رپرسانى هه‌ردوو حیزب كه دژى دروستكردنى ده‌وڵه‌تى كوردییه و به مه‌ترسى بۆسه‌ر ئاسایشى ولاَته‌كه‌ى ده‌زانێت.
رۆژنامه‌ى سیاسه‌ى كوه‌یتى له راپۆرتێكدا كه له ژماره‌ى دوێنێیدا بلاَویكردۆته‌وه ئاماژه‌ى به سه‌ردانى وه‌فدێكى ئیرانى به سه‌رۆكایه‌تى حه‌سه‌ن دانایى فه‌ر باڵیۆزى ئێران له عێراق كردووه بۆ سلێمانى و كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له نه‌وشیروان مسته‌فا و هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و به‌رهه‌م ساڵح و قوباد تاڵه‌بانى كردووه.
به‌پێى رپۆرتى رۆژنامه كوه‌یتیه‌كه ئامانجى سه‌ردانى وه‌فده ئێرانیه‌كه بریتى بووه له باسكردنى پرسى ده‌وڵه‌تى كوردى و هه‌ڵوێستى ئێران له‌و باره‌یه‌وه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى به‌وه كردووه كه‌وه‌فده ئێرانیه‌كه به ئاشكرا نه‌یارى خۆیان بۆ پرسى ده‌وڵه‌تى كوردى راگه‌یاندوه و به‌و به‌رپرسانه‌یان وتووه كه ته‌نها به راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردى ئه‌وا هه‌مووو په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌پچڕێنین و ده‌روازه سنوریه‌كانى نیوانیشمان داده‌خه‌ین. هه‌روه‌ها په‌یامێكى عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى شۆڕشى ئیسلامى ئێرانیان گه‌یاندۆته ئه‌و به‌رپرسانه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى كه ” دروستكردنى ده‌وڵه‌تى كوردى مه‌ترسییه بۆسه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئێران “.
هه‌ربه‌پێى راپۆرته‌كه به‌رپرسانى ئێرانى داوایان له سه‌ركرده‌كانى گۆڕان و یه‌كێتى كردووه كه له حاڵه‌تى ئه‌نجامدنى راپرسیه‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆیى له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه با سلێمانى به‌شدارى ئه‌و راپرسییه‌ه نه‌كات. به‌لاَم رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه نه‌كردووه كه به‌رپرسانى یه‌كێتى و گۆڕان وه‌لاَمیان چى بووه ؟ بۆچونه‌كانیان قبوڵ كردووه یاخود به‌رپه‌چى بۆچه‌نه‌كانیان داوه‌ته‌ه‌وه.