په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ئێران: رێگه ناده‌ین خه‌ونی دابه‌شكردنی عێراق بێته‌دی
نوچە.نیت nrt
هاوشێوه‌ی حكومه‌تی تاران، په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی ئێران دژایه‌تی خۆی بۆ دابه‌شكردنی عێراق ده‌ربڕی و رایگه‌یاندووه رێگه ناده‌ن خه‌ونی دابه‌شكردنی عێراق بێته‌دی. عابد فه‌تاحی كه نوێنه‌رێكی كورده له په‌رله‌مانی ئێران و هاوكاتیش سه‌رۆكی فراكسیۆنی په‌رله‌مانتاره سووننه‌كانه له په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاندووه” دابه‌شكردنی عێراق پیلانی ئیسرائیله و نابێت رێگه بدرێت ئیسرائیل پیلانه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه‌دا جێبه‌جێ بكات”. ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیلدایه، هه‌ر بۆیه هه‌موو موسڵمانێك خوازیاره عێراق به یه‌كپارچه‌یی بمێنێته‌وه. ئه‌و به‌ناوی خه‌ڵكی عێراقه‌وه قسه‌ی كرد‌و، وتی “خه‌ڵكی عێراق و هه‌موو موسڵمانانی جیهان دژی دابه‌شكردنی عێراق و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌وستنه‌وه و رێگه ناده‌ن خه‌ونی ئیسرائیل بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بێته‌دی”