میرانی: عێراق سیادەی نەماوە
نوچە.نیت.nrt
ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان، فازڵ ميرانى رايگه‌ياند، به هۆى سياسه‌ته‌كانى مالكييه‌وه عێراق سياده‌ى نه‌ماوه. له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ NRT، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان، فازڵ ميرانى ره‌خنه‌ى له سياسه‌ته‌كانى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق نورى مالكى گرت و رايگه‌ياند، به هۆى سياسه‌ته‌كانى مالكييه‌وه عێراق سياده‌ى نه‌ماوه. وتيشى: “مالكى داواى له وڵاتانى ده‌وروبه‌ر كردووه، به فڕۆكه بۆردومانى خاكه‌كه‌ى بكه‌ن و فڕۆكه‌ى سوريا بۆردومانى قائيم ده‌كه‌ن، ئه‌مه چ سياده‌يه‌كه بۆ عێراق ماوه‌ته‌وه”. هه‌روه‌ها وتى: “مالكى له ئێستادا داوا له ئه‌مريكا ده‌كات هێز ره‌وانه‌ى عێراق بكات بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ڕى گرووپه‌كان بكات، له كاتێكدا عێراق خۆى هێزى هه‌يه، هه‌ربۆيه به هۆى مالكييه‌وه شتێك نه‌ماوه ناوى سياده‌ى عێراق بێت”. لێدوانى فازڵ ميرانى له باره‌ى مالكييه‌وه، دواى ئه‌وه دێت كه شه‌وى رابردوو، سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌يه‌ندراوێكدا، ره‌خنه‌ى له مالكى و سياسه‌ته‌كانى گرت و ئه‌وى به “ديكتاتۆر” وه‌سفكرد. سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم نووسييووى: “له به‌ر ديكتاتۆريه‌تى تۆ خه‌ڵك ئاواره‌ى هه‌رێمى كوردستان بوونه”.