ئێران فشاره‌كانی بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد
نوچە.نیت.خەندان
به‌رپرسانی ئێران رێگه‌یان نه‌دا له مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه تانكه‌ره تابلۆ عیراقییه‌كان داغڵی خاكی ئه‌و وڵاته ببن و رێگریش كرا له‌وه‌ی هیچ تانكه‌رێكی ئێرانی به به‌تاڵی بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان به خه‌ندانی راگه‌یاند: ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 10ی ته‌مموزی 2014، له‌دیوی ئێرانه‌وه رێگه‌نه‌درا ئه‌و تانكه‌رانه‌ی كه ژماره‌ی تابلۆكانیان عیراقین و سووته‌مه‌نی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌گوازنه‌وه، بچنه خاكی ئێران و ته‌نها رێگه به تانكه‌ره ئێرانییه‌كان درا.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی كه به‌هه‌مانشێوه له دیوی ئێرانه‌وه رێگه نه‌درا هیچ تانكه‌رێكی ئێرانی به به‌تاڵی بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان و ته‌نها رێگه به‌و تانكه‌ره عیراقییانه‌درا بگه‌ڕٍێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان كه له ئێران باره‌كانیان به‌تاڵ كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه، به‌رپرسانی دیوی ئێرانی مه‌رزی په‌روێزخان وتوویانه كه ئه‌وان ئه‌م رێگرییه به فه‌رمانی سه‌رووی خۆیان ده‌كه‌ن و نازانن هۆكاره‌كه‌ی چییه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وانه، ته‌نها جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 10ی ته‌مموزی 2014، ناسر به‌نده‌ر، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی عیراق به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز-ی راگه‌یاند كه گه‌شتی گواستنه‌وه‌ی باری ئاسمانی و فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگر له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و سلێمانیی تا كاتێكی نادیار راگیراوه.
به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه روونیكرده‌وه كه ئه‌و راگرتنه هیچ كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر هاتوچۆ و گه‌شتی مه‌ده‌نیی هاوڵاتیان نابێت.
له به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئاشكرایكرد، بڕیاری راگرتنی هاتوچۆی فڕۆكه بارهه‌ڵگره‌كان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه، كاریگه‌ریی دروستده‌كات له‌سه‌ر ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان.
له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی سۆمه‌ریه نیوز، تایه‌ر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، “ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عیراق، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 10 ته‌مموزی 2014 داوای له كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی ئاسمانی كردووه له‌مرۆوه باره‌كانیان له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی راگرن”،
وتیشی: گه‌ر ئه‌م داوایه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی بواری گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وا كاریگه‌ریی زۆر له‌سه‌ر پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌و باره ئاسمانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروستده‌كات.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، ” هێشتا گه‌شته ئاسمانیه‌كان به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی رێكه‌وتوون له‌سه‌ری، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی كاری پێده‌كرێت و هیچ كام له‌و گه‌شتانه رانه‌گیراون”.