عێراق: داعش کەرەستەى ئەتۆمیى عێراقى هەیە

0

داعش11

نووچەنێت-ئاژانسەکان

نوێنەرى عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارى دەدات لەوەى چەنکدارانى داعش لەکاتى کۆنترۆڵکردنى شارى موسڵدا، پێکهاتەى یۆرانیۆمییان دەستکەوتووە کە بۆ درووستکردنى چەکى ئەتۆمى بەکاردێت.
نوێنەرەکەى عێراق گوتویەتى ئەو چەکدارانە لە زانکۆى موسڵ دەستیان بەسەر 40 کیلۆگرام ماددەى یۆرانیۆمیدا گرتووە، کە پێشتر بۆ توێژینەوەى زانستى لەو زانکۆیە دانرابوو.
لاى خۆیەوە ئاژانسى ووزەى ئەتۆمى سەر بە یوئێن دەڵێت خەستى یۆرانیۆمى ئەو ماددەیەى کەوتۆتە دەست داعش کەمە و پێناچێ بتوانرێـ چەک و تەقەمەنى لێ درووست بکرێت.
بەرپرسانى ئەمریکاییش لە گرنگى هۆشدارى دانەکەى عێراقیان کەمکردۆتەوە و گوتویانە ئەو یۆرانیۆمە هەم پیتێنراو نییە و هەم خەستییەکەى کەمە و ئەستەمە ئەو چەکدارانە بتوانن لە پیشەسازى درووستکردنى چەکدا سوودى لێ ببیینن.
پێشتریش عێراق هۆشدارى دابوو کە چەکدارەکان پارچە چەکى کیمیایین لە کارگەى موسەننا بەتاڵان بردووە، بەڵام دیسان ئەمریکییەکان لە گرنگییەکەیان کەمکردەوە و گوتیان چەکداران ناتوانن سوودى لێ ببینن.
شارەزایان پێیانوایە هەڵمەتى لۆبیکردن لەلایەن عێراقەوە بۆ ئەوەیە پشتیوانى بیانى بەدەست بهێنێت بۆ شەڕى چەکدارە سوننەکان، بەڵام تا ئێٍتا سەرکەوتوو نەبووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com