مەلا بەختیار: ئەگەر داعش دەوڵەتێكی سەربەخۆ درووست بكات، كوردیش بڕیاری سەربەخۆیی خۆی دەدات

0

mala-baxtyar1مەلا بەختیار: ئەگەر داعش دەوڵەتێكی سەربەخۆ درووست بكات، كوردیش بڕیاری سەربەخۆیی خۆی دەدات

نوچە: سلێمانی

لەكاتی پێشوازی كردن پیتەر ڤان لوڤ باڵیۆزی پێشووی هۆڵەندا لە عێراق و بەرپرسی كاتی ئۆفیسی باڵیۆزخانەی هۆڵەندا لە هەولێر و ماتیۆس دی ۆڵف بەرپرسی كاروباری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا، مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند، ئەگەر داعش دەوڵەتێكی سەربەخۆ درووست بكان، كوردیش بڕیاری سەربەخۆیی خۆی دەدات.
بە گوێرەی هەواڵێك كە راگەیاندنی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی بۆ دەزگە راگەیاندنەكانی حیزبەكەی ناردووە، مەلا بەختیار لەو دیدارەدا وتویەتی ” مایەی سەرسوڕمانە بەهەستیارییەوە لە پرسی سەربەخۆیی كورد دەڕوانرێت، لەكاتێكدا ئەوە داعشە كە بە كردەوە عیراقی جیاكردووەتەوە، بۆیە یان دەبێت عیراق ببێت بە دەوڵەتێكی دیموكراتی فیدراڵ و ئەو ناوچانەی پێیاندەوترا كێشەلەسەرەكان، بگەڕێنەوە سەر هەرێمی كوردستان، یان بەپێچەوانەوە ئەگەر داعش دەوڵەتێكی سەربەخۆ دروستبكات، ئەوا ئەوكاتە كوردیش بڕیاری سەربەخۆیی كوردایەتی خۆی دەدات، چونكە ناتوانین لەگەڵ داعش كە سەلەفی جیهادیی و ژیان كوژە، دراوسێ بین”.
دەربارەی سەربەخۆیی كوردستانیش مەلا بەختیار وتوویەتی “سەربەخۆیی مافی نەتەوەكەمانەو هەموو جیهانیش چاوی لە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەیە، ئەم مقۆمقۆیە بەرامبەر بە سەربەخۆیی كوردستان، پاشماوەی هەمان بیروبۆچونی دەوڵەتی مەركەزی سەد ساڵ لەمەوبەرو بۆ رێككەوتننامەی سایكس بیكۆ دەگەڕێتەوە، كەچی لە دەوروبەری خۆماندا، دیموكراترین میللـەتی ناوچەكەین و سەرجەم بەڵگەو دۆكیۆمێنتە مێژووییەكانیش سەلماندویانە كە حەمرین سنوری خاكی كوردستانەو كەركوكیش كوردستانییەو سەربەخۆیش مافی خۆمانە و نامانەوێت سایكس بیكۆ دووبارەببێتەوە، بەڵكو دەمانەوێت سیڤر جێبەجێبكرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com