جەبار یاوەر: داعش نزیكەی دە هەزار چەكداری هەیە

0

aa_picture_20140709_2747508_web-jpg20140709175909جەبار یاوەر: داعش نزیكەی دە هەزار چەكداری هەیە

نوچەنێت: هەولێر

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاند، پێش چوونە ناو موسڵ، چەكدارەكانی داعش دوو هەزار كەس بوون، بەڵام بە گوێرەی زانیارە هەواڵگرییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، ژمارەی ئەو چەكدارانە گەیشتۆتە دە هەزار كەس.
جەبار یاوەر بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە ” ژمارەی چەكدارانی داعش پێش ئەوەی بێنە موسڵ نزیكەی دوو هەزار چەكدار بوون، بەڵام ئێستا بەپێی زانیارییەكانی هەواڵگریمان، بەهۆی رووكردنی گەنجەكان ژمارەیان گەیشتووەتە نزیكەی دە هەزار چەكدار”، وتویشیەتی “زانیاریمان هەیە كە شەڕ و پێكدادان لەسەر دەسەڵات لە نیوان گروپە چەكدارەكان لەلایەك و چەكدارنی داعش لەلایەكی دیكەوە دروست بووە و ناكۆكی كەوتووەتە نێوانیانەوە، بۆیە ئەو بۆچوونە دوور بووەتەوە”.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، دەربارەی ئامادەكارییەكانی هێزی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێزەكانی داعش وتوویەتی “لەپێناو رێگریكردن لە دزەكردنی چەكدارانی داعش بۆ ناو هەرێمی كوردستان، پێشمەرگەكانی كوردستان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و بۆ ئەو مەبەستەش بە درێژایی هەزار و پەنجا كیلۆمەتر كە سنووری ئێستای هەرێمی كوردستان و داعشە، خەندق لێدەدرێ”.
جەبار یاوەر ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە ئەو سنوورەی ئیستا پێشمەرگەكانی كوردستان لێی ئامادەن و كۆنترۆڵیان كردووە، سنووری رەسمی هەرێمی كوردستان نییە، ئەوەی هەیە سنووری ئیدارییە، یاوەر وتوویەتی “ئێمە بەشێكین لە عێراق و ئەو سنوورەی هەیە وەك سنووری ئیداری تەماشا دەكرێ، نەوەك وەك سنووری جوگرافی هەرێمی كوردستان، بۆیە رێككەوتنێك هەیە لە نێوان هەولێر و بەغدا كە پێشمەرگە و سوپای عێراق دەبێ بە یەكەوە ئەو ناوچانە بپارێزن”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com