بەغدا ئەم بریارەشی دژی هەرێم دا
نوچە.نیت.nrt
حكومه‌تی عێراق گه‌شتی فرۆكه بارهه‌ڵگره‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگرتووه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیش رایگه‌یاند هیچ نوسراوێكی فه‌رمیان له‌و باره‌یه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه. تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به ماڵپه‌ڕی NRT راگه‌یاند به‌پێی ئه‌و زانیاریه نافه‌رمیانه‌ی له هیڵه‌كانی گه‌شتی فڕۆكه‌وه به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه حكومه‌تی عێراقی گه‌شتی فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگر (شه‌حن) بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی راگرتووه. رونیشیكرده‌وه هه‌ریه‌كه له كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ری و هیڵی توركش ئێرلاین گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگر بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رێكده‌خه‌ن و له‌ئێستادا گه‌شته‌كانیان راگیراوه. تاهیر عه‌بدوڵا هه‌روه‌ها وتی تائێستا هیچ نوسراوێكی فه‌رمی حكومه‌تی عێراقیان به‌ده‌ستنه‌گه‌شتووه سه‌باره‌ت به‌هۆكاری راگرتنی ئه‌و گه‌شتانه.