هه‌رێم هۆشدارى دايه موشته‌رييه‌كانى نه‌وتى عێراق
نوچە.نیت.nrt
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری ده‌داته كڕیارانی نه‌وتی عێراقی، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌غدا ئاماده‌نییه به‌شی هه‌رێم له‌داهاتی فرۆشتنی نه‌وت دابینبكات. وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌به‌شی ئینگلیزی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاوكراوه‌ته‌وه، باسی له‌وه‌كردووه به‌پێی مادده‌ی 112 له‌ده‌ستوری عێراق، پێویسته به‌غدا به‌پێی یاسا داهاته‌كانی نه‌وت به‌یه‌كسانی به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوان به‌سه‌ر سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا دابه‌شبكات. هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه به‌پێی هه‌مان مادده هه‌رێمی كوردستان 17 له‌سه‌دی له‌سه‌رجه‌م داهاتی فرۆشتنی نه‌وت له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌رده‌كه‌وێت. وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان جه‌ختی كردووه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان مافی خۆیه‌تی ئه‌و به‌شه وه‌ربگرێت، له‌كاتێكدا به‌غدا داهاتی نه‌وت به‌پێی ده‌ستور دابه‌شناكات، هه‌رێمی كوردستان رێشوێن ده‌گرێته به‌ر بۆ دابینكردنی سه‌رجه‌م مافه‌كانی له‌حكومه‌تی به‌غدا. رونیشیكردووه‌ته‌وه له‌ساڵی 2005 ه‌وه وه‌زاره‌ت نه‌وتی عێراق شكستی هێناوه له پابه‌ندی ده‌ستوری یاسایی به‌رانبه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم. وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان هۆشداری ده‌داته سه‌رجه‌م كڕیارانی نه‌وتی عێراق، كه كڕینی نه‌وت له‌عێراق پێشێلی ده‌ستوری عێراقیه‌و به‌تایبه‌ت كه به‌غدا ئاماده‌نییه پشكی هه‌رێم خه‌رجبكات، هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنبه‌ری رێوشوێنی یاسایی له كڕیارانی نه‌وتی عێراق ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌غدا پشكی هه‌رێمی لێ نادات.