ئێران لەبارەی جیابونەوەی کورد لەعیراق، چی بەنەوشیروان موستەفاو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد وتووە ؟

0

هێرۆئێران لەبارەی جیابونەوەی کورد لەعیراق، چی بە نەوشیروان موستەفا و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد وتووە ؟

نوچەنێت

بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەکان، جمهوری ئیسلامی ئێران هۆشداری داوەتە یەکێتی و گۆڕان، لەئەگەری راگەیاندنی جیابونەوەی کوردستان لەعیراق، ئەو وڵاتە هەموو سنورەکانی بەڕووی کوردستاندا دادەخات و هەموو هاوکارییەکی حکومەتی عیراق دەکات لەدژی دەوڵەتی کوردی.

رۆژنامەی ئەلحەیاتی لەندەنی، لەسەرچاوەیەکی ئێرانییەوە گواستیەوە، کە لەسەردانەکەیدا بۆ سلێمانی ، لەکۆبونەوەی لەگەڵ بەرهەسم ساڵح و قوباد تاڵەبانی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و نەجمەدین کەریم، لەیەکێتی و نەوشیروان ومستەفا لە بزوتنەوەی گۆڕان،، حەسەن دانایی فەڕ، باڵیۆزی ئێران لەبەغدا، داوای لەو دوو لایەنە کوردییە کردووە، هەڵوێستی روون و ئاشکرایان لەبارەی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردییەوە هەبێت.

هەر بەپێی ئەو سەرچاوەی ئەلحەیات، باڵیۆزی ئێران لەبەغدا، بە سەرکردەکانی گۆڕان و یەکێتی راگەیاندووە، دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دروست دەکات و کوردەکانی ئەو وڵاتەش بەو ئاراستەیە دەبات، کە داوایەکی وەها بکەن، بۆیە” ئێران دانان نانێت به‌و ده‌وڵه‌تی كوردیداو، له‌كاتی ڕاگه‌یاندنیشیدا سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوریه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕوی کوردستاندا داده‌خات‌، زیاتر لەوەش پشتیوانی هه‌مو هه‌وڵه‌كانی عێراق ده‌كات دژی ئه‌و ده‌وڵه‌ته”‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com