پارتی وەڵامی مالیكی دەداتەوە

0

lqe2__2014_04_27_h11m58s41__RJپارتی پارتی وەڵامی مالیكی دەداتەوە

نوچە: هەولێر

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە رێی (نوچە)وە وەڵامی نوری مالیكی دەداتەوە و وتەكانی بە بەتاڵ و بێ ناوەرۆك وەسف دەكات، دەشڵێت “دەیەوێت لەو رێیەوە شكستەكانی خۆی بشارێتەوە و سەرنجی خەڵك و دونیا لەسەر خۆی لابەرێت و بەرەو جێیەكی تر ئاراستەیان بكات”.
عەلی حوسێن ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی لقی دووی هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان، لە رێی (نوچە)وە وەڵامی وتەكانی نوری مالیكی دەداتەوە، كە ئەمڕۆ چوار شەممە رێكەوتی (9/7/2014) لە رێی وتاری هەفتانەی خۆیەوە، هەرێمی كوردستانی بە دڵدەدانی كۆنە بەعسییەكان و درووستكردنی ژووری عەمەلیات بۆ داعش تۆمەتبار كرد، ئەندامەی سەركردایەتی پارتی وتی “وتەكانی مالیكی بێ بنەمان، دەیەوێت لەو رێیەوە سەرنجی خەڵكی عێراق و دونیا لەسەر شكسەكانی خۆی لابەرێت و بەرەو جێیەكی تریان بەرێت و خەڵكێكی تر بەو شكستانە تۆمەتبار بكات”، وتیشی “ئێستا لە ناو پرۆسەی سیاسی لە عێراق، فشارێكی زۆر لەسەر ئەوە و هەموو پێكهاتەكانی عێراق دەیانەوێت ئەو نەمێنێت، بۆیە دەیەوێت فشارەكان لەسەر خۆی لابەرێت و سەرنجیان بەرەو شوێنێكی تر ببات”.
دەربارەی كاریگەری وتەكانی مالیكی لەسەر خەڵكی عێراقیش، بەرپرسەكەی پارتی وتی “ئەو وتانەی مالیكی زۆر لە ناو خەڵكدا نامێنێتەوە، چونكە وتەكان بێ بنەمان، خەڵك هەمووی دەزانێت كە كوردستان شوێنێكی ئارامە، هەروەها هەرێمی كوردستان یەكێك لەو شوێنانە بووە، كە قوربانی دەستی تیرۆر بووە، بۆیە ئەو وتانە مەودا كورتن و جێی باوەڕ نین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com