مالیکی : لە بەرانبەر هەولێر بێ دەنگ نابین
نوچەنێت
نوری مالیکی هەولێری واباسدەکات، کەبووەتە مۆڵگەی داعش و کۆنە بەعسییەکان و قاعیدە، وەشڵێت بێ دەنگ نابن لەوە، و لەشەڕی ئەم دواییەی عێراقدا دۆست و دووژمنی ناوخۆیی و دەرەکییان ناسی.
سەرۆک وەزیرانی ماوە بەسەرچووی عێراق، لەوتاری هەفتانەی خۆیدا، رایگەیاند، سوپای عێراق هێزەکانی خۆی کۆکردۆتەوە، لەهەوڵدایە بەزوترین کات، هەموو ئەو جێگایانە کۆنترۆڵ بکاتەوە، کە سوپا تێیاندا پاشەکشەی کردووە، وتیشی”لەم شەڕەدا دۆست و دوژمنە نێوخۆیی و دەرەكییەكانمان ناسی”.
هەر لەوەتارەکەیدا مالیکی دابەشکردنی خاکی عێراقی رەتکردەوەو وتی”ههوڵدهدرێت عێراق پارچه پارچه بکرێت بهڵام ئهو ههوڵه سهرکهوتوو نابێت”.
سەرۆک وەزیرانی ماوە بەسەرچووی عێراق، هێرشی کردە سەر کوردستان و رایگەیاند”بێدەنگ نابین لەوەی هەولێر ببێتە شوێنی كۆبوونەوەی تیرۆریستان، چونكە ئەوانە خۆیان دەدۆڕێن و ئەوانەشی میواندارییان دەكەن هەر دەدۆڕێن”.