نوچە
پارێزگای شاری وان لە باکووری کوردستان رایدەگەیەنێت، 13 کۆچبەری نایاسایی، کە لە سنوورەکانی ئێرانەوە هاتبوونە وان، بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە.
پارێزگای وان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاندووە، شەوی رابردوو (9/8-2-2020) فەرماندەیی جەندرمەی شارۆچکەی چاڵدران ئاگاداری کردوونەتەوە، 13 کۆچبەری نایاسایی، کە لە ئێرانەوە هاتوون، بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە “دوای ئاگادارکردنەوەمان تیمەکانی ئافاد و بەرپرسە سەربازییەکانی ناوچەکەمان لە رووداوەکە ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام بەهۆی نالەباری کەش و بەدرەوامی بارینی بەفر لە ناوچەکەدا، گەیشتنمان بەو ناوچەیە ئاستەمە”.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە دوای ئاساییبوونەوەی کەش، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت و لە هەوڵدان زانیاری لە بەرپرسانی ئێران لەسەر رووداوەکە وەربگرن.