نوچە-ئاژانسەکان
وەزارەتی بەرگری سوریا لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، سوپای ئەم وڵاتە ئامادەیی تەواوی هەیە، تاکوو وەلامی هەر جۆرە هێرشێکی تورکیا بداتەوە.
وەزارەتی بەرگری سوریا دەڵێت، هەر جۆرە هێرشێکی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ئیدلیب بێ وەڵام نامێنێتەوە.
بەیانەکەی وەزارەتی بەرگری سوریا جەخت لە سەر ئامادەیی سوپای ئەم وڵاتە دەکاتەوە و دەشڵێت، سوپا بە ئەرکی خۆی هەڵدەستێ و هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ناوچەکانی ئیدلیب وەلام دەداتەوە.
فەرماندەیی سوپای سوریا ڕایگەیاندووە، ئامادەبوونی هێزەکانی تورکیا لە سەر خاکی سوریا نایاساییە و بنپێ کردنی سەروەری ئەم وڵاتە هەژمار دەکرێت.