ئینتەرپوڵ بەدواى پاسپۆرتەکەى داعشەوەیە

0

isis

نووچەنێت-ئەلسەباح

وەزارەتى ناوخۆى بەغدا، هەڵگرانى پاسپۆرتى داعش وەک “تیرۆریست” دەناسێنێ و داوا لە پۆلیسى نێودەوڵەتى (ئینتەرپوڵ) دەکات جگە لەوەى ئەو پاسپۆرتە وەک تەزویر بناسێنێت، هەرکەسێکیش دەستگیر بکات کە ئەو پاسپۆرتەى پێبگیرێت.
عەلى جبوورى بەڕێوەبەرى گشتى کاروبارى پاسپۆرت لە وەزارەتى ناوخۆى عێراق بە رۆژنامەى (ئەلسەباح)ى نیمچە فەرمیى عێراقى گوتووە کە ئەوکاتەى داعش دەستى بەسەر چەند ناوچەیەکى عێراقدا گرت، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەستبەجێ پەیوەندییان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانى ئەو ناوچانە پچڕیوە و رێگەیان بە پەسەنکردنى هیچ پاسپۆرتێک نەداوە لەو ناوچانە و دەروازە سنوورییەکانى عێراقیشیان ئاگادارکردۆتەوە لەوە. ئەو دەڵێت لە عێراقدا هیچ پاسپۆرتێک بەبێ رەزامەندى بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکە لە بەغدا، چاپ ناکرێت.
جبوورى گوتوشیەتى ئەو پاسپۆرتەى داعش چاپى کردووە، نەک هەر شاختە و نایاساییە، بەڵکو ئەو کەسەش کە هەڵى دەگرێت وەک “تیرۆریست” مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش پۆلیسى نێودەوڵەتى (ئینتەرپۆڵ) ئاگادار کراوەتەوە و ئەوانیش ئامادەییان دەبڕیوە لەو ڕووەوە هاریکارى عێراق بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com