عەلاوی چۆن لەگەڵ بودجەی 2020 مامەڵە دەكات؟

0

شلێر سەعید: هەولێر

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تا حكومەت پێکنەهێندرێت دیار نییە علاوی مامەڵی چۆن دەبی لەگەڵ بودجەی 2020. گوتیشی ”لە ئەگەری دەستكاری كردنی بودجە دەبێت وەفدی  حكومەتی هەرێم بێتەوە جارێكی دیكە بەشدار بێت لە گۆڕانكاریەكان و داكۆكی لە پشكی كوردستان بكات”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا سەرۆك كۆماری عێراق محەمەد تۆفیق علاوی، راسپارد بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، هەرچەندە هێشتا لەلایەن هەندێك لە شەقام ڕەتكراوەتەوە، و تا ئێستا رۆئیا و كارنامەی دیار نییە، كە چ گۆڕانكاریەك دەكات لە حكومەتی نوێدا. 

شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران، لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، دەربارەی پشكی كورد لە بودجەدا لە حكومەتی عەلاوی ڕایگەیاند: دوای مانگێك، ئەگەر عەلاوی توانی حكومەت پێکبهێنێت و هاتە پەرلەمان و دەنگی لەسەر درا، ئەوكاتە دەكەوێتە سەر ئەوەی ئەو حكومەتە تازەیە رۆئیا و كارنامەی چۆن دەبێت، ئایا بودجەی 2020 وەك خۆی دەنێرێتە پەرلەمان یان دەستكاری دەكات؛ لە ئەگەری دەستكاری نەكردنی پشكی كورد وەك خۆی دەمێنتەوە و ئەگەر دەستكاری بكات و برنامە و كارنامەی جیاواز بێت، پشكی كوردیش گۆڕانكاری بەسەردادێت.

شێروان میرزا گوتیشی، لە ئەگەری دەستكاری كردنی بوجە، دەبێت وەفدی حكومەتی هەرێم بێتەوە جارێكی دیكە بەشدار بێت لە گۆڕانكاریەكان و داكۆكی لە پشكی كوردستان بكات. لەئەگەری دەستكاری كردنی و دەستكاری نەكردنی، پێویستە هەرێمی كوردستان جارێكی دیكە جوڵەیەكی سیاسی بكات لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، بۆ ئەوەی بەشێكی زۆری لە کوتلە سیاسییەكان لە پەرلەمان پشتگیری ئەو پڕۆژە یاسایە بكەن.

سەبارەت بە ڕەتكردنەوەی عەلاوی، شێروان گوتی ”بەشێوەی فەرمی عەلاوی راسپێردراوە و لە لایەن هەندێك خۆپیشاندەرانەوە ڕەتكراوەتەوە، بەڵام بەشێكی زۆری كوتلەكان لە پەرلەمان تا ئێستا پشتگیری دەكەن، ئەوە دەمێنتەوە بزانین لە پێکهێنانی حكومەتەكەی و دیاری كردنی وەزیرەكان سەركەوتوو دەبێ یان نا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com