سیسی نامەیەك ئاراستی تاڵەبانی دەكات

0

tahmasebi20121219210306660سیسی نامەیەك ئاراستی تاڵەبانی دەكات

نوچە: ئاژانسەكان

نامەیەكی پیرۆزباییدا بە بۆنەی مانگی رەمەزانەوە، عەبدولفەتاح سیسی نووسیویەتی “بەم بۆنە پیرۆزەوە جوانترین ئاواتم ژیانێكی خۆش و پڕ لە تەندروستی و بەختەوەرییە بۆ بەڕێزتان”.
دەقی نامەكەی سیسی بۆ تاڵەبانی:

فەخامەتی سەرۆك جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عیراق بەخۆشحاڵییەوەو لەكانگای دڵمەوە راستگۆیانەترین پیرۆزبایی ئاراستەی فەخامەتتان دەكەم بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، بەم بۆنە پیرۆزەوە جوانترین ئاواتم ژیانێكی خۆش و پڕ لە تەندروستی و بەختەوەرییە بۆ بەڕێزتان، داوا لەیەزدان دەكەم ئەم مانگە پیرۆزە بەخێرو خۆشی بگەڕێنێتەوە بەسەر گەلی برامان و سەرجەم گەلانی عەرەبی و ئیسلامیدا. لەگەڵ بەرزترین رێزی برایانەمان هەموو ساڵێكتان پڕبێت لەخۆشی.

عەبدولفەتاح سیسی
سەرۆك كۆماری میسری عەرەبی

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com