نوچە پرۆفایلەكەی بڵاو دەكاتەوە، بێگەرد تاڵەبانی بووبە سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز

0

begarddlshad14614نوچە پرۆفایلەكەی بڵاو دەكاتەوە، بێگەرد تاڵەبانی بووبە سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز

نوچە: هەولێر

بە گوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بێگەرد تاڵەبانی وەك سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان دەستنیشان كراوە.
ئەو هەواڵە لە كاتێكدایە، كە ماوەیەكی زۆرە پرسی دەستنیشانكردنی سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان، مشتومڕی لەسەر بووە و هەر یەكە لە بێگەرد تاڵەبانی و سالار مەحمود و گۆران ئازاد، كاندید بوون بۆ سەرۆكی فراكسیۆنەكە، بەڵام بە گوێرەی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی بڵاوكراوتەوە، دواجار بێگەرد تاڵەبانی وەك سەرۆكی فراكسیۆن دیاری كراوە.

 

پرۆفایلی بێگەرد تاڵەبانی:

ناوی تەواوی: بێگەرد دڵشاد شكراللـە تاڵەبانی.

لە ساڵی 1978 لە گوندی كەلكانی بناری چیای كۆسرەت لەدایكبووە.

ساڵی 2002 – 2003 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زانستی بایۆلۆجی وەرگرتووە

ساڵی 1984 بەهۆی ئەوەی باوكی بووەتە پێشمەرگە لە ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان شار بەجێدەهێڵن‌و روودەكەنە شاخ لە سنورەكانی بناری كۆسرەت‌و دەشتی كۆیەو سماقۆڵی‌و ناوچەی مەرگەو دۆڵی جافایەتی

لە ساڵی 1988 لە شاڵاوی ئەنفالەكان ئاوارەی ئێران بوون

ساڵی 1992 پەیوەندی كردووە بە رێخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

ساڵی 1993 – 1999 كادری چالاكی خوێندكاران‌و ژنان بووەو چەندین پلەی حزبی بە توانای خۆی وەرگرتووە لە رێكخستن‌و رێكخراوەكاندا

ساڵی 1999 لە دووهەمین كۆنگرەی خوێندكاراندا وەك ئەندامی سكرتاریەتی خوێندكاران هەڵبژێردراوە

ساڵی 2001 یەكەم دەنگی كۆنگرەی بەدەستهێناوەو بووە بە جێگری سكرتێری كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان

ساڵی 2003 لە دوای تەواوكردنی زانكۆ وەك مامۆستا دامەزراوە لە سلێمانی‌و دواتر لەهەمان ساڵدا گوازراوەتەوە بۆ گەرمیان‌و لە مەڵبەندی گەرمیان بووە بە ئەندامی بەش بە پلەی كارگێڕی كۆمیتە

ساڵی 2006 لە هەڵبژاردنی مەڵبەندی پشدەر وەك كارگێڕی مەڵبەند هەڵبژێردراوە

ساڵی 2009 بووە بە جێگری مەڵبەندی پشدەر

ساڵی 2010 لە سێهەمین كۆنگرەدا متمانەی بوون بە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی پێبەخشرا بەبێ كۆتا

خاوەن 21 ساڵ خەباتە بەبێ دابڕان

خێزاندارەو هاوسەرەكەی پیشەی داواكاری گشتییە لە دادگای پشدەرو خاوەنی دوو منداڵە

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com