پرسی ڕيفراندۆم و چه‌ندی پشتگيريمان له سه‌رۆک بارزانی
لوقمان به‌رزنجی
ئێستاله ناو ماڵی کورد پرسێکی چاره‌نووساز و هه‌ستيار و مه‌ترسيدار بۆ عيراق و ناووچه‌که هاتۆته ئاراوه، ئه‌ويش پرسی ڕيفراندوومه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی کوردستان.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌يه‌که ئه‌و هه‌واڵه تێکڕای خه‌ڵکی کوردستان و عيراق و ڕاگه‌ياندنه‌کانی ناووچه‌که‌و و جيهانی به‌خۆوه خه‌ريک کردوه. ئه‌و پرسه له‌ڕووی کاردانه‌وه و ڕازيبوون و نه‌بوونی ئێران و تورکيا تاڕاده‌يه‌ک ته‌م توماويه. ئه‌و بێ ده‌نگیه‌ی تورکيا و ئێران و سه‌ر له‌قاندنیان، خۆی له‌خۆيدا جێگه‌ی گوومان و پرسياره لای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان؟ . گوومانه‌که‌ش له‌وه‌دايه ئايا ئه‌و ڕيفراندوومه بۆ سه‌ربه‌خۆی کوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستانه؟ يا بۆ مه‌رامی و جيا کردنه‌وه‌مانه له عيراقی عروبی و جارێکی ديکه به‌شوودانمانه بۆ تورکی طۆرانی و که‌ماليست و هه‌شتا ساڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌مانه به ماکياژێکی ديکه‌ی سايکس بيکۆ، ئه‌مجاره‌يان له‌ژێر ناوی ( کونفدرالی) له‌گه‌ل تورکيای ڕه‌گه‌زپه‌رستی دووژمنه بەکورد.
له‌گه‌ل ئه‌و گوومان و ڕووئيا ته‌م توماويه‌شدا کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به ته‌حفوزێک و دڵخۆشيه‌وه ئه‌و مژده‌يه‌ی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم يان وه‌رگرتوه، سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ڕيفراندۆم . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر به ته‌حه‌فوزه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و بڕياره، چونکه ئه‌وه بڕيارێکی سياسی تاکه که‌س و تاک لايه‌نی سياسی کت و پڕ‌و چاوه‌ڕوان نه‌کراوبوو. چونکه پێشتر هيچ به‌رنامه ڕێژيه‌ک و ئيجماعێکی حزبه کوردستانيه‌کان و جه‌ماوه‌ر و هيچ گفتووگۆيه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و ڕيفراندۆمه نه‌کرابوو. به‌ڵکو ئه‌م بڕياره هاوکات بوو له‌گه‌ل هه‌ره‌سهێنان و هه‌ڵاتنی سوپا دشداشه له‌به‌ره‌که‌ی مالکی له ناووچه دابڕاوه‌کاندا هاته ئاراوه. ڕاگه‌ياندنه‌کانی پارتيش ئه‌و پێشنياره‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی قۆزته‌وه ويستی وه‌ک ده‌سکه‌وتێک بۆ پارتی به‌خه‌ڵکی بفرۆشێته‌وه، به‌ڵام له‌وه‌دا ڕاگه‌ياندنی پارتی په‌له‌ی کرد، ده‌بوايه لانی که‌م چاوه‌ڕوانی کاردانه‌وه‌ی شه‌قام و حزبه‌کانی کردايه، ئه‌و ڕايه‌ش بکردايه هێوێنی ڕاگه‌ياندکانی ئه‌و پرۆژه‌ی سه‌رۆک بارزانی، به‌ڵام ئه‌م په‌له‌کردنه‌ی ڕاگه‌ياندنی پارتی به زيان به‌سه‌ر پارتيدا شکايه‌وه وه‌ک ئه‌وه وابوو ته‌نيا و ته‌نيا پارتی به‌رپرس بێت له بڕياردانی پرسی به‌ده‌وڵه‌ت بوون و نه‌بوون و سه‌ربه‌خۆی کوردستان.
دياره ڕاگه‌ياندنی حزبه کوردستانيه‌کان هه‌ريه‌ک له پێگه‌ی خۆيه‌وه بۆ چوونێکی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌يه ده‌ربڕی، به‌ڵام يه‌کيه‌تی هه‌ڵوێستی ڕه‌سمی خۆی له‌و مه‌سه‌له‌يه ڕاگه‌ياندو هێشتا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی يه‌کيه‌تيش ته‌م توماويه و وه‌ک له نامه‌که‌ی کاک ئازاد جنديانی که بۆ مه‌کته‌بی سياسی يه‌کيه‌تی نووسيوويه‌تی، ڕای جياواز له ناو مه‌کته‌بی سياسيدا هه‌يه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌يه.
له‌ولاشه‌وه ڕاگه‌ياندنه‌کانی به‌ر سێبه‌ر، ئه‌وانه‌ی دژه يه‌کيه‌تين . که‌ووتنه بوختان هه‌ڵبه‌ستن بۆ هه‌ڵوێستی يه‌کيه‌تی نيشتيمانی کوردستان، له مه‌سه‌له‌ی ڕيفراندووم، که گوايه يه‌کيه‌تی دژی ڕيفراندوۆمه. هه‌ر زۆر به ئاشکرا له فه‌يسبوک و پالتاک و ده‌زگا ڕه‌سميه‌کانی پارتی و دانانی وێنه‌ی ئاڵا تاڵه‌بانی و دکتور نه‌جمه‌دين که‌ريم له‌گه‌ل مالکی هتد…. ئه‌وانه‌شيان کرده به‌ڵگه نامه که يه‌کيه‌تی دژی ئيراده‌ی کورد‌و ڕيفراندۆمه و ئه‌وه‌ش موزايه‌ده‌که‌ی خراپ بوو و له به‌رامبه‌ريشدا يه‌کيه‌تی و ئاڵا تاڵه‌بانی بێده‌نگيان نه‌نواند و وه‌ڵامی خۆيان دايه‌وه، له به‌رامبه‌ردا هه‌وادارانی يه‌کيه‌تیش له فه‌يسبوک و ژووره‌کانی پاڵتاک بێ ده‌نگيان نه‌نواند له‌و مه‌سه‌له‌يه، که ئايا سه‌رانی پارتی تا ئيستا له به‌غدا چی ده‌که‌ن؟
به‌هه‌ر حاڵ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که خراپ بوون و شه‌رمێک و سکنداڵێکی گه‌وره‌يه، که به‌رژه‌وه‌ندی و ئيراده و قوربانی نه‌ته‌وه‌يه‌ک يا گه‌لێک يا ميلله‌تێک ئه‌وه‌نده بچووک بکرێته‌وه، ببێته قوربانی دوو حزبی دووسه‌د سێسه‌د هه‌زار نه‌فه‌ری . ، گرنگ ئه‌وه‌يه ئێستا پرسی ڕيفراندۆم هاتۆته ئاراوه، چی بکرێت باشه؟ بۆ ئێمه‌ی کوردستانيان له‌و قۆناغه هه‌ستياره، ئه‌وه گرنگه. نه‌وه‌ک هه‌ڵوێست فرۆشتنه‌وه به‌سه‌ر يه‌کتر چونکه وه‌ک عه‌رب ده‌ڵێت ( کلنا ولد گرييه کلمن يعرف خيية) واته هه‌موومان کوڕی گوندێکێن و هه‌ريه‌کێيشمان برای خۆی چاک ده‌ناسێت، . گرنگ ئه‌وه‌يه ئه‌و پرسه به ئه‌نجام بگات و سه‌رکه‌وێ . ئنجا هه‌رکێ ده‌ست پێشه‌خه‌ر بووه و هه‌وڵ ده‌دات بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و پرۆسه‌يه ده‌بێت ده‌ستخۆش لێبکرێت. به‌ڵام ئايا ئه‌و برۆسه گه‌وره‌و چاره‌نووسازه ته‌نيا به‌ده‌ستخۆشی کۆتايی دێت؟ يا وورده‌کاری گرنگتری به‌دوای خۆي‌دا ده‌هێنێ ؟ به‌ڵێ گرنگی زۆر گه‌وره‌تر به‌دوای خۆي‌دا ده‌هێنێ . گرنگترينيان ئه‌وه‌يه به‌ر له چوونمان بۆ سه‌ر سه‌ندوقی ده‌نگدان بۆ ڕيفراندوم زۆر زۆر گرنگه سه‌رۆکی هه‌رێم وه‌ک باوکێکی گه‌وره‌و سه‌رۆکی هه‌رێم، به دڵێکی گه‌وره‌و چاوێکی باوکانه‌ی به‌ويژدانی يه‌کسانه‌وه، بڕوانێته ناو ماڵه گه‌وره‌که‌ی کوردستان به هه‌موو حزب و چين و تووێژو ئاينزاکانيه‌وه، دڵنه‌وای هه‌موويان بکاته‌وه که ئه‌و پڕۆژه‌يه له‌خزمه‌تی سياده‌ی خاک و ئاو و ئاسمان و تێکڕای گه‌لی کوردستانه . لانی که‌م سه‌دا حه‌فتايه‌ک گله‌يي شه‌قامی کوردی له‌سه‌ر خۆی و حزبه‌که‌ی که‌م بکاته‌وه، له‌و پێشێل کاريانه‌ی که له‌م دوايه‌دا له زۆنه‌ی زه‌ردا ڕوويداوه و لانی کام له‌م قۆناغه‌دا قوربانی به هێندێک ده‌سکه‌ووتی حزبی بدات له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌يی . بۆ ئه‌وه‌ی لانی که‌م له‌و ڕيفراندومه سه‌دا حه‌فتای ده‌نگه‌کان مسۆگه‌ر بکه‌ين .که ئه‌وه‌ش زۆرينه‌يه‌کی چاکه بۆ سه‌رکه‌ووتنی پڕۆژه‌که‌ی به‌ڕێزی، خۆ ئه‌گه‌ر زياتريش بوو ئه‌وه وه‌ک ده‌ڵێن ( خير علی خير ).
که‌واته ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕۆژه‌يه که هه‌موو کوردێکی به ويژدان و ووڵاتپارێز چاوه‌ڕوانی بووين . ده‌رفه‌تێک هاتۆته پێش پێويسته بۆ ئه‌و ده‌ر‌فه‌ته له‌ده‌ست نه‌ده‌ين بۆ دونيای بسه‌لمێنين که ئێمه گه‌لێکی بوێر‌و خاوه‌نی ئيراده‌ین، که بڕيار له‌سه‌ر چاره‌نووسی سه‌ربه‌خۆيی کوردستان بده‌ين.
لێره‌دا ڕووی قسه‌کانم ده‌که‌مه هه‌موو قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستێکی به‌ويژدان، له پێش هه‌مووشيان له ڕاگه‌ياندنه‌کانی حزبه‌کان که به‌ر له‌هه‌ر که‌سێک ئه‌وان به‌رپرسترن به‌رامبه‌ر به مێژوو. ئه‌گه‌ر دوێنێ و تا ئه‌مڕۆش هێندێک که‌س نووکه قه‌ڵه‌مه‌کانيان بۆ ڕيايی و ڕازيکردنی ئه‌م سه‌رکرده‌و ئه‌و بنکرده وه‌گه‌ڕنرابوو، ئه‌مڕۆ کاتی به‌خۆ داچوونه‌وه‌يه و ده‌بێت له‌هه‌ر ووشه‌يه‌کیيدا وه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکات و بزانێت ئه‌و ووشه‌يه تاچه‌ند ته‌وزيف بووه بۆ خزمه‌تی ئيجماعی نه‌ته‌وه‌يی . سه‌رکرده‌کانيش ده‌بێت ڕێگر بن و خۆيان بوار به‌و که‌سانه نه‌ده‌ن، له ژێر په‌رده‌ی دڵسۆزيان بۆ سه‌رۆک و حزب، تيروتوانج له حزبی به‌رامبه‌رو خه‌ڵکی کوردستان بده‌ن. دياره هه‌نگاو نان به‌ره‌و مه‌يدانی جه‌نگ پێويستی به يه‌کڕيزی ماڵی کورد و خۆ پڕ چه‌ککردن و ئيمان هه‌يه چونکه ته‌نيا ئه‌وه ئيراده‌ی سه‌رکه‌ووتن درووست ده‌کات. ده‌با هه‌موومان وه‌ک هه‌ڵوێستێکی کوردانه و کوردستانيانه، پاڵپشتی له هه‌ڵوێستی کوردانه‌ی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی بکه‌ين و ئيجماعێکی کوردانه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ڕيفراندۆم بده‌ين. ئه‌و بڕياره به چاوی بڕياری حزبێک و حه‌ساسيه‌تی حزبايه‌تی و ڕابردوێکی ئه‌و حزبه ته‌ماشای نه‌که‌ين. ئێستا ڕاستيه‌کيش خۆی به‌رجه‌سته کرد که هه‌رگيز هيچ که‌س ناتوانێ نکوڵی لێبکات، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه که هه‌موو ئه‌و هه‌واڵه خێرا‌و به‌په‌لانه‌ی ڕاگه‌ياندنه‌کانی دونيا له‌سه‌ر کوردستان له‌م دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو باسی ده‌که‌ن. ناوی کورد وکوردستان جارێکی ديکه زۆر به‌هێزه‌وه هاتۆته‌وه سه‌ر نه‌خشه ڕاگه‌ياندنه سياسيه‌کانی دونيا، له هه‌ر پێنج کيشوه‌ره‌که‌ی دونيا که ساڵانێکه کورد له ڕاگه‌ياندنه‌کانی دونيا به‌ته‌واوی په‌رده‌پۆشکرابوو . دياره هۆکاره‌که‌ی ئه‌و هه‌موو ڕاگه‌ياندنه‌ش ئه‌و بۆمبا سياسيه گه‌وره‌يه بوو، که سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ڕووی به‌غدا و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا ته‌قانديه‌وه. ئه‌وه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشی بوو بۆ گه‌له‌که‌مان چونکه زۆر ده‌مێکه خواستی بڕيارێکی بوێرانه‌ی له‌و جۆره بووين و( نان ئه‌و نانه ئه‌وڕۆ له خوانه) و (هه‌مه هه‌مه هه‌وه هه‌مبوو هه‌مبوو ) ئه‌وه زه‌مه‌نێک بوو به‌سه‌رچوو که‌س له‌که‌س ناکڕێته‌وه به‌ڕێز. که‌واته با ده‌ستخۆشی له سه‌رۆکی هه‌رێم بکه‌ين پاڵپشتیی بين بۆ وه‌دی هێنانی ئه‌و خه‌ونه له مێژيينه‌ی کورد. ڕيفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيی کوردستان. به‌چاوی پڕۆژه‌ی سه‌رکرده‌يه‌کی کوردی ئازا‌و پياوێکی بوێر و جوامێر له‌و ڕيفراندۆمه بڕوانين و پشتگيری لێبکه‌ين وه‌ک سه‌رۆکی ( ڕای گشتی) کورد و سه‌رۆکیيش به هه‌مان تێڕوانينی ئێمه ته‌ماشای ( ڕای گشتی ) بکات نه‌وه‌ک وه‌ک سه‌رۆکی پارتی ديموکراتی کوردستان، با هه‌موومان به پير ئه‌و بانگه‌وازه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم وه بچين .
هه‌ر پێچه‌وانه‌يه‌ک له‌و تێڕوانينه کوردانه‌يه، چونه ده‌ره‌وه‌يه له ئيجماع و خه‌ڵکيش مافی خۆيه‌تی هچ ته‌فسيرێک بۆ ئه‌و پێشێلکردنه له ئيجماعه کورده‌يه‌دا بکات و مێژووش ڕه‌حم به‌که‌س ناکات، هه‌موو پله‌و پايه‌کيش کاتيه ته‌نيا ئه‌وه‌ی بمێنێ ئيراده‌ی گه‌لانه. ڕيتمی سياسه‌ت و زه‌مه‌ن زۆر خێرا ده‌ڕوات و پێويسته ئێمه له‌و ڕيتمه خاو نه‌بينه‌وه‌و دوانه‌که‌وين و ئيسپاتی که‌ين که کورد يه‌ک ده‌نگ و يه‌ک ڕه‌نگه و حه‌زی به ئازادی و ژيان هه‌يه و ده‌توانێ کوردستانه‌که‌ی له‌سه‌ر جوانترين ديزاين بونياد بنێته‌وه.
پێش کۆتايی، داوا له به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ده‌که‌م به‌ر له چونمان بۆ سه‌ر سه‌ندوقه‌کانی ده‌نگدان بۆ ڕيفراندۆم، چاوێک به ناوماڵی کورد بخشێنته‌وه و يه‌ک ڕيزی ناو ماڵه گه‌وره‌که بکاته ئامانجی سه‌رکه‌ووتنی ئه‌و پڕۆژه گه‌وره مێژووييه چاره‌نووسازه‌ی که خۆی سه‌رکردايه‌تی ده‌کات، دەبێت هه‌مووشمان ئه‌وه بزانين حه‌ق ده‌ستێندرێ نادرێ و سه‌رۆکيش ده‌بێت له ئاستی ئه‌و به‌رپرسياريه‌ته مێژووييه‌دا بێت، سه‌رکه‌ووتن بۆ ئيراده‌ی گه‌له‌که‌مانه .